29 November 2022
هەواڵی تایبەت :

بەپێی ڕێکەوت

لە ڕێکەوتی  
تا ڕێکەوتی  


بەپێی هەواڵەکان

محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ڕاسپێردراFriday 14 October 2022

محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ڕاسپێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف ڕەشید سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراقی فیدڕال، محه‌مه‌د شیاع سوودانی-ی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

هەر یەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێک ئاراستەی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەکەنFriday 14 October 2022

هەر یەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێک ئاراستەی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی له‌ دوو په‌یامی جیادا پیرۆزباییان له‌  عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقه‌وه‌.

ژمارەیەک زیندانیی کورد لە زیندانێکی هێزەکانی سە بە تورکیا هەڵاتنFriday 14 October 2022

ژمارەیەک زیندانیی کورد لە زیندانێکی هێزەکانی سە بە تورکیا هەڵاتن

بەشی سووریا-  بەهۆی ئەو شەڕو پێکدادانەى لەنێوان گرووپە چەکدارییە سورییەکانی سەر بەتورکیا لەناوچەی عەفرین ڕوویان داوە، دەیان زیندانى و ڕفێنراوی کورد، توانیویانە خۆیان لە زیندانەکان دەرباز بکەن.

مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی لە ڕەشید لەتیف دەکاتFriday 14 October 2022

مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی لە ڕەشید لەتیف دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عێراق؛ مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید دەكات.

سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردراThursday 13 October 2022

سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەدەنگی 162 ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەتیف ڕەشید بووە سەرۆك کۆماری نوێی عێراق.

هێرشى مووشەکى بۆسەر کێڵگە گازییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوەThursday 13 October 2022

هێرشى مووشەکى بۆسەر کێڵگە گازییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە

بەشی جیهان- لە درێژەی هێرشە مووشەکییەکاندا بۆسەر کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە هەرێمی کوردستان شەوی ڕابردوو هێرشى مووشەکى کرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە چەمچەماڵ.

جووڵانه‌وه‌ی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق  سنووردار ده‌كرێنThursday 13 October 2022
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران:

جووڵانه‌وه‌ی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق  سنووردار ده‌كرێن

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە دەنگی ئەمریکای وتووە پێشبینی ئەوە دەکەم کە لەنێوان سێ وڵاتی تورکیا، ئێران و سووریا لەسەر کەوڵی کورد ڕێکەوتنێک هاوشێوەی ڕێککەوتنی جەزائیر دەکرێتەوە.

سێبەری شەڕی تورکیا لەسەر سەری جووتیارانی کوردWednesday 12 October 2022

سێبەری شەڕی تورکیا لەسەر سەری جووتیارانی کورد

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری مۆنیتۆر بەشێکی گەورە لە چالاکیی جووتیارانی کوردی سووریا لە نزیک سنوورەکانی تورکیا بەهۆی هێرشەکانەوە ڕاگیراوە.

سەرۆکی یەکێتی داوا لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ بکرێنWednesday 12 October 2022

سەرۆکی یەکێتی داوا لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ بکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە.

بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقWednesday 12 October 2022
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی:

بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە دەڵێت تا ئێستاش بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و ئەگەر دانوستانەکان نەگەنە ئەنجام باشتر وایە پەرلەمانی عێراق سەرۆک کۆمار دیاری بکات.

لەمپەڕەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لە کاتی خۆیداTuesday 11 October 2022
شرۆڤەکارێکی عێراقی تاوتوێی دەکات؛

لەمپەڕەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لە کاتی خۆیدا

بەشی جیهان- حەمزە حەداد بڕوای وایە نەبوونی بڕوا بە سیستەمی سیاسیی عێراق، پێشوازی نەکردنی ڕەوتە سیاسییەکان لە بە ئۆپۆزیسیۆن بوون و هەبوونی سیستەمێکی نافەرمیی دابەشکردنی دەسەڵات لەنێوان پێکهاتە ئەتنیکی و ئائینییەکاندا؛ لەمپەڕەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقن لە کاتی خۆیدا.

ئەگەر ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە تورکیا هێرش دەکاتەوە سەر کوردەکانTuesday 11 October 2022
پەیمانگەی فارن ئەفێرز هۆشداری دەدەات:

ئەگەر ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە تورکیا هێرش دەکاتەوە سەر کوردەکان

بەشی جیهان- پەیمانگەی فارن ئەفێرز سەرەڕای ئەوەی کە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا بەپێویست نازانێت هۆشداری داوە ئەگەر ئەو وڵاتە 900 هێزی چەکداری خۆی بکشێتەوە؛ تورکیا هێرش دەکات و ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا داگیر دەکات.

بەرپرسێکى پەکەکە لە شنگال لەلایەن تورکیاوە دەستگیر کراMonday 10 October 2022
دەزگای هەواڵگریی میت:

بەرپرسێکى پەکەکە لە شنگال لەلایەن تورکیاوە دەستگیر کرا

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شنگال بەرپرسی لۆجیستیی پەکەکە-یان دەستگیرکردووە.

تاڵان کردنی کوردانی سووریا لەلایەن گرووپە سەربزیوەکانەوەMonday 10 October 2022

تاڵان کردنی کوردانی سووریا لەلایەن گرووپە سەربزیوەکانەوە

بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا باس لە دەستگیر کرنی کوردانی دانیشتووی عەفرین دەکات لەلایەن گرووپە سەربزیوەکانەوە ئەوەش بەمەبەستی زەوت کردن و ڕەشبگیری لە بنەماڵەکانیان.

پێکنەهێنانی حکوومەتی عێراق دەبێتە هۆی نائارامی زیاترMonday 10 October 2022
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان:

پێکنەهێنانی حکوومەتی عێراق دەبێتە هۆی نائارامی زیاتر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق "یونامی" راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاو کردەوە و داوا دەکات لایەنە سیاسییەکانی بەبێ مەرجی پێشوەختە دانوستاندن بکەن.

پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی خۆی درێژ کردەوەSunday 9 October 2022

پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی خۆی درێژ کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان تاوەکوو کۆتایی وەرزی دانانی خولی پاییزە کە دەبێتە کۆتایی ساڵی 2023 درێژ کرایەوە.

حسێن سەفامەنش دەستگیر کراSaturday 8 October 2022

حسێن سەفامەنش دەستگیر کرا

بەشی کرماشان- شەوی ڕابردوو هونەرمەندی دیاری کورد « حسێن سەفامەنش» دەستگیر کرا.

باشترین شوێن بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق پەرلەمانی کوردستانەSaturday 8 October 2022
مەسروور بارزانی:

باشترین شوێن بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق پەرلەمانی کوردستانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، کاندیدی هاوبەشی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەنێو پەرلەمانی کوردستاندا دیاری بکرێت.

گواستنەوەی کەرەستەی سەربازیی هاوپەیمانان بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان دەستی پێکردەوەSaturday 8 October 2022

گواستنەوەی کەرەستەی سەربازیی هاوپەیمانان بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان دەستی پێکردەوە

بەشی جیهان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتیی ئەمریکا یەکەم وەجبەی سەربازی و لۆجێستیی خۆی لە مانگی تەشرینی یەکەمدا لەڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا نارد.

 فشارى بەغدا بۆ سەر کۆمپانیا نەوتییەکان کێشەیەکى گەورەى بۆ هەرێم دروست کردووەSaturday 8 October 2022
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم:

 فشارى بەغدا بۆ سەر کۆمپانیا نەوتییەکان کێشەیەکى گەورەى بۆ هەرێم دروست کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەغدا فشارێکى زۆرى لەسەر هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان دروست کردووە ئەوەش کێشەیەکى گەورەى بۆ دروست کردوون.

کەمپی ئاوارەکانی چیای شنگال بۆردوومان کراFriday 7 October 2022

کەمپی ئاوارەکانی چیای شنگال بۆردوومان کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستن- فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی ئاوارەکانی چیای شنگالیان بۆردوومان کردووە و هێرشەکە زیانی گیانیی لێکەوتەوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: جێگری والی داعش لە سووریا کوژراFriday 7 October 2022

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: جێگری والی داعش لە سووریا کوژرا

بەشی سووریا- فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو هێزی ئاسمانی ئەمریکا هێرشێکی سەرکەوتووی بۆ بە ئامانجگرتنی ژمارەیەک سەرکردەی گرووپی چەکدارانی داعش لە باکووری سووریا ئەنجام دا.

پرسی کورد کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا داناوەFriday 7 October 2022
گۆڤاری «البوابە» لێکیدایەوە؛

پرسی کورد کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا داناوە

بەشی جیهان- گۆڤاری «البوابە»ی میسری پێوایە بەشی هەرە گەورەی گرژییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ پرسی کورد و دەستوەردانی سەربازیی ئەنقەرە لە عێراق، دەگەڕێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئوردن بەسەر دەکاتەوەThursday 6 October 2022
بە مەبەستى دانانى بەردی بناغەی  پرۆژەیەک:

سەرۆک وەزیرانی عێراق سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئوردن بەسەر دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە سنووری عێراق و ئوردن.

لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمارەوە ماڵى کوردى چاوەڕێی تەوافوقى شیعەکانینThursday 6 October 2022
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق:

لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمارەوە ماڵى کوردى چاوەڕێی تەوافوقى شیعەکانین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، یەکلایی کردنەوەی پرسی کاندیدى سەرۆک کۆمار بەندە بە کۆدەنگی و تەوافوقى هێزە شیعەکانەوە.

ئەرشیڤ / درێژە...