زەریف بۆ بایدەن: ئەو دەلاقەیەی بە کراوەیی ماوەتەوە بە خێرایی لە داخراندایە

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هۆشداریی ئەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا دا کە ئەو دەلاقەیەی بۆ دیپڵۆماسیەت بە کراوەیی ماوەتەوە بە خێرایی لە قەپاتبووندایە.

کوردپرێس:

ڕۆژی 22ی ڕێبەندانی 1399 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە بۆنەی 42هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پەیامێکی پیرۆزباییی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد.

زەریف لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەرفەتێک بە دەستەوە مابوو بۆ ئەوەی بە دپڵۆماسییەت کێشەکان چارەسەر بکرێت بەڵام ئەو دەلاقەیەش بە خێرایی لە قەپاتبووندایە و ئەگەر ئەمریکا ئەو دەرفەتە بە هەل نەزانێت ئەوا ئەوەش لە دەست دەچێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی ترەمپ ئەو سەرۆکەی ئەمریکا بوو کە دوای ئەفسانەی پڕوپوچ کەوتبوو و پێی وابوو کە بە گوشار دەتوانێت چۆک بە گەلی ئێران دابدات بەڵام هەڵەی کرد.

ناوبراو دووپاتیشی کردەوە کە سیاسەتەکانی ترەمپ و سەرۆکە پێشووەکانی ئەمریکا بۆ گوشار خستنە سەر ئێران تەنها شکست و فەشەلی بە نسیب کردن و پەیڕەو کردنی دوبارەی ئەو سیاسەتانە هەڵەکە دووپات دەکاتەوە.

شایانی باسە ئێران بە گوێرەی یاسایێکی پەسەندکراوی وڵاتەکەی کەم کردنەوەی پێبەندییەکانی بە دەقی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەست پێکردووە و ڕایگەیاندووە ئەگەر بێتوو ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی ئەو ڕێککەوتنە تا 21ی شوباتی 2021 پێبەندیی تەواو بە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکەن و سزاکانی سەر ئێران لابەنە ئەوا ئێران لە ڕێککەوتنەکە دەکشێتەوە.

News Code 1005

Your Comment

You are replying to: .
captcha