ئەمریکا نیگەرانە لە بەردەوام بوونی میلیشیاکانی سەربە تورکیا بۆ سڕکردنی مافی کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا لەبارەی دۆخی سووریا و عێراق ڕایگەیاند ئەو وڵاتە نیگەرانە لەو کارانەی تورکیا لەبارەی پێشێل کردنی مافی کوردەکانی سووریا کە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا دەیکەن.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا نیگەرانیی خۆی لەبارەی ڕەفتاری تورکیا و پشتگیری کردنی میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە پێشێل کردنی مافی کوردەکانی سووریا دەربڕی و ڕاپۆرتەکەش بووە هۆی ئەوەی ئەمریکا داوا لە تورکیا بکات تاوتوێی بابەتەکە بکرێت و ڕێگری بکات لە هەر شێوە کارێک کە مافی کوردەکانی سووریا پێشێل بکات.

بەو حاڵەشەوە لە ڕاپۆرتە نوێیەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سووریا و عێراق ڕاگەیێندراوە کە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەبارەی کوردەکانی سووریاوە بەردەوامە و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا ئەو کارە دەکەن و تورکیاش ڕێگرییان لێناکات.

لەو ڕاپۆرتەدا کە چاودێری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئامادەی کردووە نووسراوە کە ئێستاش 70 هەزار کەس لە کوردەکانی سووریا کە بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە 2019 ئاوارە بوون نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناڕەزاییی خۆی لەبارەی شێوەی مامەڵەکردنی تورکیا بەرامبەر بە مسەلەی مافی کوردەکانی سووریا و پێشێل کرانی مافی کوردەکان دەربڕیوە.

News Code 1006

Your Comment

You are replying to: .
captcha