هەناردەی غازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق زیادی کردووە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، هەناردەکردنی غازی سروشتی ئێران بۆ عێراق زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد مووسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا هەناردەکردنی غازی سروشتیی ئێران بۆ 7،000،000 پێ‌ سێجا کەمی کردبوو، ئێستا بۆ 13،000،000 پێ سێجا لە رۆژێکدا زیادی کردوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی بەشێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەونەوە کار و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاد بکات.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1015

Your Comment

You are replying to: .
captcha