وڵاتانی ناوچەکە بە ستاتۆی کوردی ڕازی نابن

بەشی تورکیا- یاساناس و سیاسەتوانی کوردی تورکیا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت: لە ئێستادا پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شەنگال لە یەک موقیفدان و هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و هەروەهاش ئەمریکا خاوەنی یەک موقیفن و نیازیانە پەکەکە لە شەنگال بچێتە دەرەوە.

کوردپرێس:

سدقی زیلان یاساناس و سیاسەتوانی کوردی تورکیا لە وەڵامی پرسیارەکانی کوردپرێسدا لەبارەی دوورنواڕی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەممە مەسەلەیێکی ناڕوونە. لە لایێکی دیکەوە دەنگۆی گفتوگۆی نێوان هەر دوو لا دەبیسترێت. بەڵام ئێستاش دیار نیە کە ئایا پڕۆژەی ئاشتیی نێوان دوو لایەنەکە دەست پێدەکرێتەوە یان خەیر و ئایا ئەوە پڕۆژەی کێیە؟ ئایا هەموو کوردەکانی تورکیای تێدا بەشدار دەبێت یان خود تەنها پەکەکە و لایەنەکانی سەر بەو حیزبە لە گفتوگۆکاندا بەشدارییان پێدەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: دۆزی کوردەکان بۆتە مەسەلەیێکی نێودەوڵەتی و لە ئیدارەی نوێی ئەمریکاش لەو بارەیەوە هەواڵی جۆربەجۆر دەبیسترێت. لەم نێوانەدا بوونی پەکەکە بابەتێکە کە پێوەندیی بە عێراقیش و تورکیاش و هەرێمی کوردستانیش و بە ئێران و سووریاشەوە هەیە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد لە ئێستادا پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شەنگال هاوموقیفن و هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و هەروەها ئەمریکشا لە یەک هەڵوێستدان و بەنیازن پەکەکە لە شەنگال بچێتە دەرەوە.

ناوبراو گوتیشی: هەرێمی کوردستان بەنیازە هێزی پێشمەرگە بگەڕێنێتەوە بۆ شەنگال بەڵام پێشمەرگە لەوبارەیەوە کارشکێنی دەکات. لە سووریاش هەڵوێستی ئێران و تورکیا لەبارەی مەسەلەی کوردەکانەوە لێک نزیکە و هیچیان نایانەوێت ئیدارەیێکی کوردی لەوێ دابمەزرێت بەڵام شێوەی مامەڵەکردنی هەردوو لایان شێوازێکی جیاوازە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: لە لایێکی دیکەشەوە ئەمریکا و تورکیا هاوپەیمانن و هەردووکیان لە ناتۆ ئەندامن و ترەمپ بەکرداری ڕایگەیاند لەبەر خاتری کورد شەڕ لەگەڵ تورکیا ناکات.

ناوبراو بیریشی هێنایەوە کە ئەمریکا پشتگیریی کوردی عێراق و سووریا دەکات بەڵام شێوازی پشتگیری کردنەکە زۆر موحافەزەکارانەیە لەبەر ئەوەی بابەتەکە پێوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تورکیا و ئێران و عێراق دەبێت.

ئەو یاسانانسە کوردەی تورکیا لە کۆتاییدا ئەوەشی زیاد کرد کە کورد لە دۆخێکی دژواردایە و یەکگرتنی لایەنە کوردییەکان لە عێراق و لە سووریا دەبێتە هۆی ئەوەی بنەماکانی ئیدارە کوردییەکەیان پتەوتر بێت.

News Code 1042

Your Comment

You are replying to: .
captcha