پارتی دەسەڵاتداری تورکیا تەنانەت مەیلیشی بە دەست پێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردەکان نییە

بەشی جیهان- دکتۆر یاسین دومان بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: هاوپەیمانێتیی حزبی دەسەڵاتدار واتا «داد و گەشە» و «بزووتنەوەی نەتەوە پەرەست»ی تورکیا تەنانەت باس لە ئەگەری دەست پێکردنی «پڕۆسەی ئاشتی» ناکەن.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی «پرسی کوردەکان» لە تورکیا، گفتوگۆی چەندین شرۆڤەکاری ئەورووپی و ئەمریکی ئەنجام داوە. ئەم جارەش پرسی کوردانی تورکیا، داهاتووی پڕۆسەی ئاشتی و دۆخی کوردی لە سەردەمی جۆ بایدن لەگەڵ مامۆستای زانکۆی کاونتری تاوتوێ کردووە. دکتۆر دومان وێڕای ئاماژەدان بە ستراتێژیی سەرسەختانەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان هەمبەر کوردەکانی تورکیا و دەڵێت زۆر دوورە کە دانوستانی ئاشتی لەلایەن ئەنقەرەوە لەگەڵ پەکەکە و کوردەکانی تورکیا دەست پێبکاتەوە.

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، عەبدوڵڵا ئوجەلان، ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ یان عەلی باباجان

دکتۆر یاسین دومان لەبارەی ئەوەی کە چ کەسێک لە تورکیا دەتوانێت پرسی کورد چارەسەر بکات، بە کوردپرێسی وت: بە دڵنیاییەوە کەسایەتییە سیاسییەکان وەکوو سەرۆک حیزبەکان دەتوانن بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەور ببینن. بەم حاڵەشەوە چارەسەر کردنی پرسێکی درێژخایەن وەکوو بابەتی کوردی تورکیا پێویستی بە سەرکردەیێکی گۆڕانخوازە. گەورەترین کێشە لەبارەی کودرانی تورکیا ئەمەیە کە هیچ یەک لەسەر کردەکانی ئەو وڵاتە ئامادە نین ئەم پرسە بە تەواوێتی قبووڵ بکەن.

ناوبراو لەبارەی مەیلی دوو سەرکردەی سیاسی تورکیا وەکوو ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ و عەلی باباجان کە بە دامەزراندنی حزبێکی نوێ مەیلی خۆیان بۆ چارەسەری پرسی کوردەکان نیشان داوە، وتی: بۆ نموونە عەلی باباجان و داوود ئۆغڵۆ تەرکیزیان لەسەر مافی زمانی دایکی بۆ کورد کردووە و دەڵێن ئەگە دەسەڵاتی تورکیایان بەدەستەوە بێت ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی لە وڵاتەکەیان لادەدەن.

دکتۆر دومان لەبارەی پێشینەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە هەوڵدان بۆ چارەسەری پرسی کوردی تورکیا دەڵێت: لە لایێکی دیکەوە، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و بریکارەکانی لە ساڵی 2002ەوە دەسەڵاتی تورکیایان بەدەستۆیە. ئەوان لە کتێبێکدا کە ساڵی 2014 لە چاپیان داوە ئیدیعای ئەوە دەکەن کە لەسەرەتای دەستبەکار بوونیانەوە لەڕێگای لادانی ئاستەنگە سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانەوە گەیشتوونەتە «ڕێگاچارەیێک لە بێدەنگیدا».

ناوبراو لەبارەی هەڵویستی ئێستای ئەردۆغانەوە وتی: لە ئێستادا ئەردۆغان ئیدیعای ئەمە دەکات نەک پرسی کورد بەڵکوو پرسی تیرۆریست بوونی هەیە و بوونی پرسی کورد لە تورکیا بە تەواوێتی ڕەت دەکاتەوە. ئەو لەسەر چوار شت جەخت دەکاتەوە کە بریتین لە: یەک میللەت، یەک وڵات، یەک زمان و یەک ئاڵا.

مامۆستاکەی زانکۆی کاونتری لەبارەی خاڵە لاوازەکانی پلانەکەی باباجان و داوود ئۆغڵۆ بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکان بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: باباجان و داوود ئۆغڵۆ کە دەسەڵات و پێگەی گشتیی سنوورداریان هەیە نەیانتوانیوە بەرنامەیێکی ڕوون و یەکپارچە بۆ چارسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا پێشکەش بکەن و بەڕای من بە چەندین هۆکار ئەم دوو کەسە لە پێگەیێکدا نیین کە ئەم بابەتە چارە بکەن.

دکتۆر یاسین دومان لەبارەی پێش مەرجەکانی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەڵێت: ئەم بابەتە لەلایەن ئەم سەرکردانەوە چارەسەر نابێت. هەروەها کە پێشتر ئاماژەم پێدا پێویستمان بە چەندین یاسا به چارەسەر کردنی ڕووبەڕووبوونەوەکان لە تورکیا هەیە وەکوو پاک نییەت بوون، تەعامولی ڕاستەوخۆ، کوالیتیی ئینسانی، هاوبەشیی کۆمەڵایەتی و نەبوونی توندوتیژی.

یاسین دومان جەختی کردەوە: لە کۆتاییدا نابێت هیچ کام لە لایەنەکان لە تەکنیکی گوشار و ناچار کردن بۆ بەدەست هێنانی ڕێککەوتن کەڵک وەرگرن.

ناوبراو دەڵێت پرسی کوردەکانی تورکیا زۆر پێچەڵاوپێچە و جەخی کردەوە پرسی کوردی تورکیا ئاڵۆزترە لەوەی ئەردۆغان، باباجان یان ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ دەرکیان پێکردووە. چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا پێویستی بە کات و هەوڵدانی درێژخایەن هەیە.

هیوای ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران بە پشتگیریی جۆ بایدن لە کوردانی تورکیا

مامۆستاکەی زانکۆی کاونتری لەبارەی هیوادار بوونی ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران بە پشتگیریی جۆ بایدن لە کوردەکانی تورکیا، دەڵێت: من نازانم بۆچی ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران باس لە پشتگیریی جۆ بایدن لە کوردانی تورکیا دەکەن بەڵام من دەبینم بەتایبەت حزبە کوردیەکانی سووریا هیوایان بەم بابەتە هەیە کە ئیدارەی بایدن توانای چارەسەر کرنی پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی کوردی لەگەڵ تورکیا، ڕووسیا و سووریا هەیە. ئێمە دەزانین کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکوو هەموو وڵاتانی دیکە بە دوای دەستەبەر بوونی بەرژەوەندییەکانی خۆیەوەیە و تا ئەو کاتە ڕێکخراوە کوردیەکان و وڵاتانی ناوچەکە یارمەتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بدەن، ئەمریکایش پشتگیرییان لێدەکات. دۆخی ئەمڕۆ جیاوازەی لەوەی 20 ساڵ پێش ئێستا و هیچ گەرەنتییێک نییە کە ئیدارەی بایدن بیەوێت پشتگیری لە کوردەکان بکات یان ئەوەی بۆ چارەسەر کردنی ئاشتیانەی کێشەی کوردەکان هەوڵ بدات.

شەڕی ئەردۆغان لەگەڵ ڕەوتە کوردیەکان و هەوڵدان بۆ لەناوبردنیان

مامۆستای زانکۆی کاونتری لەبارەی ڕێژەی سەرکەوتنی ئەردۆغان بۆ چارسەر کردنی پرسی کورد لە ڕێگای سەربازییەوە وتی: ستراتێژییەکەی ئەردۆغان بەتەواوێتی سەرکەوتووانە نەبووە. سەرەڕای دەستوەردانی سەربازی و دیپلۆماتیک. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێکی گرینگ لەخاکی سووریای کونترۆڵ کردووە. پارتی دیموکراتیکی گەلانیش بەپێی ڕاپرسینەکان هێشتا ئەو پێگە جەماوەرییەی هەیە کە بتوانێت بەربەستی 10لەسەدی لە پەرلەمانی تورکیا تێپەڕێنێت. پەکەکە ئێستاش توانای هێرش کردنی بۆسەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا هەیە.

ناوبراو وتیشی: تورکیا بەشێکی زۆر لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کورانی سووریای لەژێر دەستیان دەرهێناوە. هەزاران کەس لە ئەندامانی هەدەپە-ی زیندانی کردووە و ئۆپەراسیۆنەکانی پەکەکە بەشێوەیێکی بەرچاو لە شارەکانی تورکیا کەم بوونەتەونە. بە ئاوڕدانەوە لەمانەش کەس ناتوانێت بڵێت ستراتێژیی ئەردۆغان بەتەواوێتی سەرکەوتووە یان شکستی خواردووە.

هیچ هیوایێک بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتیی نوێ نییە

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە «لە ئێستادا هیچ هیوایێک بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتیی نوێ لە تورکیا نییە.»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1043

Your Comment

You are replying to: .
captcha