بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران، تیشکی خستە سەر ئەو هەواڵانەی کە لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی هەولێرەوە بڵاو کراونەتەوە و ڕایگەیاند: وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەم دەنگۆیانە، هەڵمەتە گوماناوییەکان بۆ تلاندنی ئێران بە ڕووداوەکەی هەولێرەوە مەحکووم دەکەین.
خەتیب زادە جەختی کردەوە: ئێران سەقامگیری و ئاسایشی عێراق بۆ ناوچەکە و دراوسێکان زۆر بە پێویست دەزانێت و هەر هەڵمەتێک ڕەت دەکاتەوە کە ئاسایشی ئەو وڵاتە تێک بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment