شکستی تورکیا لە چیای گارە پلانی هێرش کردنە سەر شەنگالی سڕ کرد

بەشی سووریا- توێژەر و کارناسێکی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت شکستهێنانی تورکیا لە چیای گارە، ورەی بە هێزە عێراقییەکانیش بەخشی و چەندین هەزار هێزی عێراقی لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی شەنگال جێگیر کراون.

کوردپرێس:

حوسێن عومەر توێژەر و کارناسی سیاسیی سەرەبەخۆی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەیبە ئوپەراسیۆنەکەی ئەم جارەی تورکیا لە چیای گارە و هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە دژی شەنگال کرد و ڕایگەیاند پێوەندیی نوێان ئوپەراسیۆنەکەی تورکیا لە گارە و ئامادەکردنی بابەتی پیلان دژی شەنگال شتێکی ئاشکرایە و نەک هەر ئەو مەترسییە لە سەر شەنگال بوونی هەیە بەڵکوو هەموو خاکی کوردستانی سووریاش لە ژێر هەڕەشەکانی تورکیایە.

ناوبراو درێژەی پێدا: پاش شکستە گەورەکە لە گارە، تورکیا تووشی لەخۆدانان هات. تورکیا پێی وابوو بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی و کەرەستەی پێشکەوتوو دەتوانێت گارە کۆنتڕۆڵ بکات و بارەگای سەربازیی هێڵی ئاکرێ، شەنگال و مووسڵ لەو ناوچەیە پێکبهێنێت و خۆی بۆ هێرشی سەر شەنگال ئامادە بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان نیازیان وابوو لە پلانی دووهەمدا زیندانییەکانیان ئازاد بکەن بەڵام بە هێرشی مووشەکی ژمارەیێکی زۆر لە هێزەکانی خۆیانیان کوشت کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە بێ هیچ باجێک بە دیلی لای هێزەکانی پەکەکە دەستبەسەر کرابوون.

حوسێن عومەر ئاشکراشی کرد: تا ئەم کاتەش دیار نیە چەند کەس لە سەربازانی تورکیا کوژراون و ژمارەی کوژروان و بێسەروشوێنانی پەکەکەش ئاشکرا نیە و ئەوەش لە کاتێکدایە کە سوپای تورکیا ژمارەی کوژراوانی پەکەکە بە 50 کەس ناو دەبات.

ئەو توێژەر و کارناسە سیاسییەی کوردی سووریا گوتیشی: پارتی باڵادەست کاتێک بینیی لە گارە شکستی هێنا دەستی کرد بە دەستبەسەرکردنی 700 هەڵسووڕاوی مەدەنی و کۆمەڵایەتی.

ناوبراو درێژەی پێدا: شکستی سوپای تورکیا لە گارە ورەی بەخشییە هێزە عێراقییەکان و چەندین هەزار کەس لەو هێزانە شان بەشانی هێزەکانی پاراستنی شەنگال لە ناوچەکە جێگیر کران.

حوسێن عومەر لە کۆتاییدا ئەوەشی گوت کە سەرکەوتنی پەکەکە بەرامبەر تورکیا ورە و دلێریی هێزە عێراقییەکانی بەرز کردەوە.

News Code 1066

Your Comment

You are replying to: .
captcha