هاوژینەکەی مامۆستا ماملێ کۆچی دواییی کرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ئامین مەولوودیان هاوژینی مامۆستا محەمەد ماملێ ناسراو بە دایە ئامین لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی 30ی ڕێبەندانی 1399 بەرامبەر بە 18ی شوباتی 2021 ئامین مەولوودیان هاوسەری خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد ماملێ لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە مەهاباد کۆچی دواییی کرد.

دایە ئامین ساڵی 1315 لە گەڕەکی ئەرمەنیانی مهاباد لە دایک بوو و ساڵی 1343 لەگەڵ مامۆستا ماملێ ئاشنا دەبێت و هاوسەرگیریی لەگەڵ دەکات و بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییەش کچێک و 4 کوڕ بووە.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بەبۆنەی کۆچی دواییی دایە ئامینەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵی بەڕێزی مامۆستا محەمەد ماملێ و کۆمەڵگەی هونەریی کوردستان دەکات.

News Code 1077

Your Comment

You are replying to: .
captcha