بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی دووشەممە 2021/02/15 کاژێر 09:30 فڕۆکەخانەی هەولێر و شوێنی جێگیر بوونی هێزی هاوپەیمانان لەو شارە بە زیاتر لە 10 مووشەک کرانە ئامانج و بەڵێندەرێکی مەدەنیی ئەمریکی لەو هێرشەدا کوژرا و چەند بەڵێندەری دیکە و سەربازێکی ئەمریکا بریندار بوون.
گۆڤاری ئاسیا تایمز هۆکاری ناتەوانیی ئەمریکا لە ڕێگری کردنی مووشەکەکان و بەرکەوتنیان لە شوێنە سەربازی و ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان لێکدەداتەوە و لە ڕاپۆرتەکەیدا ئیدیعا دەکات ئەمریکا دوو سیستەمی دژە مووشەکیی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە بەڵام هێزە ئەمریکییەکان نەیانتوانی ڕێگری بکەن لە ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێگەکانیان کرا لە هەولێر و ئەمەش دەریدەخات کە ئەو دوو سیستەمە دژە مووشەکییە کارمە نین هەمبەر ئەو چەشنە هێرشانە.
ئاسیا تایمز زیاتر دەنووسێت: ئەمریکا دووو سیستەمی پاتریۆت و سی ڕام-ی بۆ بەرگری لە هێزەکانی خۆی لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە بەڵام هیچ نیشانەیێک لە چالاک بوونی ئەو دوو سیستەمە لە کاتی ئاراستە کرانی مووشەکەکان-دا بەدەستەوە نییە. ئەوەش لە حاڵێکدایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریکی لانیکەم 14 مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی شوێنی جێگیر بوونی سەربازە بیانییەکان کرا.
گۆڤارەکە دەشنووسێت ئەمریکییەکان نەیانتوانی تەنانەت یەک لەو مووشەکانە کە ئاراستی شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانیان کرابوون تێکبشکێنن، هەڵبەت هیچ نیشانەیێکیش بەدەستەوە نییە کە لەکاتی هاویشتنی مووشەکەکاندا ئەو دوو سیستەمە چالاک بووبێتن.
گۆڤارەکە دەشڵێت لە بەغدا سیستەمی پاتریۆت و سی ڕام جێگیر کراون بەڵام هیچ کات باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لەو چەشنە هێرشە مووشەکیە نەپاراستووە ئەمەش دەریدەخات هێزە ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمبەر هێرشە مووشەکییەکان پارێزراو نین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment