چاوەڕوان دەکرێت بایدن پشتگیریی زیاتر لە کوردی سووریا بکات
بەشی جیهان- هەفتەنامەی ئەهرام ویکلی دەنووسێت ناوی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کرێی خواردووە بە پشتگیری لە کوردانی سووریا لەسەردەمی سەرۆک کۆماریی ئۆباما، بۆیەش چاوەڕوان دەکرێت ناوبراو پشتگیری زیاتر پێشکەشی کوردانی سووریا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەفتەنامەی ئینگلیزی زمانی ئەهرام ویکلی لەبارەی سیاسەتی سەرۆکی نوێی ئەمەریکاوە دەنووسێت: بایدن مەیلی بە پشتگیری لە هێزەکانی سووریای دیموکراتە و لە ساڵی 2003وە پەیوەندییێکی باشی لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی عێراق هەیە. بۆیەش چاوەڕوان دەکرێت کە پشتگیریێکی زیاتر هەم لە کوردەکانی عێراق و هەم لە کوردەکانی سووریا بکات.

ئەم گۆڤارەی ئاماژە بەمەش دەکات کە جۆ بایدن لەڕیزی ڕەخنەکران لە تورکیا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار و جەخت دەکاتەوە هەر بەم هۆکارەشەوە دەوڵەتی نوێی ئەمەریکا پشتگیری زیاتر لە کوردەکان دەکات.

لە درێژەدا هەفتەنامەی ئەهرام ویکلی دەنووسێت: لە دەوڵەتەکەی جۆ بایدن-دا کوردانی سووریا دڵنیا دەکرێنەوە کە پێچەوانی دەوڵەتی ترەمپ کورد پشتی چۆڵ ناکرێت لە ئەگەری هەر هێرشێکدا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113