قۆناغی یەکەمی ناوچەی تایبەتی بازرگانیی بانە کرایەوە

بەشی کوردستان- قۆناغی یەکەمی ناوچەی تایبەتی بازرگانیی سنووری بانە لە ڕووبەری 35 هێکتار (140 دۆنم)دا گەیشتە ئاستی وەبەرهێنان.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 2ی ڕەشەمەی 1399 بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران قۆناغی یەکەمی ناوچەی تایبەتی بازرگانیی سنووری بانە کرایەوە کە ڕووبەری 35 هێکتار لە خۆ دەگرێت.

ناوچەی تایبەتی بازرگانیی بانە لە دوو قۆناغدا دەست پێکراوە و کۆی کاری ئامادەسازی و ژێرخانەکانی قۆناغی یەکەمیان تەواو کراوە و قۆناغی دووهەمیش لە حاڵی ئامادەکردندایە. ئەو ناوچە بازرگانییە دەکەوێتە 3 کیلۆمەتریی مەرزی سەیرانبەند لە سنووری بانە لە نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق.

شایانی باسە ڕۆژی شەمە 2ی ڕەشەمەی 1399 ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای کوردستان و لە فڕۆکەخانەی سنە لە لایەن مورادنیا پارێزگاری کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

سەردانەکەی جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوردستان بە مەبەستی کردنەوە و بەسەرکردنەوەی چەند پڕۆژەیێکی ئاوەدانکردنەوە ئەنجام دراوە.

News Code 1099

Your Comment

You are replying to: .
captcha