هاتوچۆی گەشتیار لە سنوورەکانی کرماشانەوە قەدەغە کرا

بەشی کرماشان- لە کۆبوونەوەی ژووری کۆنتڕۆڵی کۆرۆنای پارێزگاکان لەگەڵ ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنای ئێران بڕیار درا هاتووچۆی هاووڵاتییان لە سنوورەکانی کرماشانەوە قەدەغە بکرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 2ی ڕەشەمەی 1399 کۆبوونەوەی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە پارێزگاکان لەگەڵ ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە ئێران، کە بە سەرۆکایەتیی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوە چوو، پارێزگاری کرماشان ڕاپۆرتێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای بەریتانی لە وڵاتانی دەوروبەر پێشکەش کرد.

هووشەنگ بازوەند لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو ڕایگەیاند هاووڵاتییانی کرماشانی بە ڕێژەی 50 لە سەد ڕەچاوی ڕێنمایییە تەندروستییەکان دەکەن و ئەوەش هەڕەشە و مەترسی دروست دەکات.

بازوەند ڕاپۆرتێکیشی لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای بەریتانی لە وڵاتانی دەوروبەر پێشکەش کرد و بەو پێیەش بڕیار درا دەروازەر سنوورییەکانی کرماشان لە ڕۆژی 2ی ڕەشەمەوە بە ڕووی گەشتیاراندا دابخرێت.

شایانی باسە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایییە تەندروستییەکان بەردەوام دەبێت و قەدەغەکە تەنها بۆ گەشتیاران و هاتوچۆی هاووڵاتییان دەبێت.

News Code 1101

Your Comment

You are replying to: .
captcha