گۆڤاری ئەمریکەن سینکەر: جۆبایدەن بەرامبەر مەسەلەی کورد دوودڵە

بەشی جیهان- گۆڤاری ئەمریکیی ئەمریکەن سینکەر نووسیی: سەرباری ئەوەی جۆبایدەن کەسانی وەک مەکگۆرکی بۆ ئەندامێتیی ئیدارەکەی خۆی هەڵبژاردووە کە پاڵپشتی کوردە بەڵام تا ئەم کاتەش هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر دۆزی کورد ئاشکرا نیە.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئەمریکیی American Thinker لە یادداشتێکدا باسی هەڵوێیستی ئیدارەی نوێی ئەمریکای بەرامبەر مەسەلەی کوردەکانی سووریا کردووە.

ئەو گۆڤارە دەستنیشانکرانی مەکگۆرک بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە جێی ڕەزامەندیی کورد و نیگەرانیی تورکیا دەزانێت. برێت مەکگۆرک وەک نێژیارڤانی هاوپەیمانیی نێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریا لە شەڕی دژبەداعش ناسراوە. ناوبراو هەروەها لای تورکیا و سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا ڕەخنەی لێگیراوە.

بەوەشەوە گۆڤارە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسانی پێشووی ئەمریکاوە جەختی کردۆتەوە کە سووریا لە یەکەمایەتییەکانی ئیدارەی بایدەندا نیە و دەوڵەتەکەی بایدەن هیچ خواستێکی پیشان نەداوە بۆ پشتگیری کردنی کوردی سووریا لە دامەزراندنی کیانێکی سەربەخۆی کوردی.

گۆڤاری American Thinker دەشنووسێت یەک لە هۆکارەکان کە ئەمریکا لە پشتگیری کردنی کوردەکاندا دەستەوەستانە ئەوەیە کە کوردی عێراق و سووریا لە نێو خۆیاندا یەک نین.

گۆڤارەکە لەو بارەیەوە زیادی کردووە: بەردەوام بە ئەمریکییەکان دەگوترێت کە کوردەکان کۆدەنگن بەڵام ئەگەر سەرنجێکی سووریا و عێراق بدرێت دەبینرێت کە ئەوان چەندین ڕێکخراو و گرووپ و تاقم و لایەنی جیاجیایان دامەزراندووە و بە هیچ شێوەیێک کۆدەنگییان تێدا نیە.

بەگوێرەی نووسراوی گۆڤارە ئەمریکییەکە ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە لە ئێستادا کێشەی ناوخۆ و دەرەکیی زۆری لە بەردەمدایە و سەرقاڵبوون بە مەسەلەی سووریا و بەتایبەت مەسەلەی کوردەکان لە یەکەمایەتیی ئەمریکادا نیە.

ئەو گۆڤارە بەو ئەنجامەش دەگات کە ئیدارەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆبایدەن ئێستاش سیاسەتێکی شەفاف و تۆکمەی بەرامبەر مەسەلەی کورد نەگرتۆتە بەر و لە دوودڵیدایە.

News Code 1124

Your Comment

You are replying to: .
captcha