ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس خولی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەبات

بەشی فەرهەنگ- ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس یەکەم خولی فێرکاریی زمانی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەبات.

کوردپرێس: زانایان جەخت دەکەنەوە خوێندنی زمانی دایکی مافێکی سروشتی و سەرەتاییی هەر مرۆڤیکە. زمان بەدەر لەوەی کە ئامرازی دروست کردنی پەیوەندییە لە نێوان مرۆڤەکان، لە هەمان کاتدا بە یەکێک لە بنەماکانی ناسنامه‌ی نەتەوەیی دادەنرێت.

مرۆڤ لە هەر شوێنێکی گۆی زەوی بێت وەک یەکێک لە بنەماکانی مافی هاووڵاتی بوون، مافی هەیە بە زمانی دایکیی خۆی بخوێنێت. هەر بۆیە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە جیهان و لە سەروویانەوە ڕێکخراوی یۆنسکۆ بە خستنەڕووی چەندین ڕێککەوتن و ڕاگەیاندراو، خوازیاری پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایکن لە جیهاندا و ناونانی ٢١ی فێبریوێری وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، بە یەکێک لەو هەوڵ و هەنگاوانە دادەنرێت.

لە لایێکی ترەوە، دەروونناسانی بواری منداڵان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە منداڵان سەرەتا بە زمانی دایک هەست و نەستی خۆیان دەردەبڕن و بە زمانی دایک یەکەم جار خۆیان و دەوروبەریان دەناسن.

هەر بەم مەبەستەش ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بەبۆنەی پەرەپێدان بە فەرهەنگ و برەودان بە زمان و ئەدەبی کوردی و هەروەها بەبۆنەی ڕێزگرتن لە ڕۆژی زمانی دایک، خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەبات.

ئەو خولە فێرکارییە رۆژی شەشەمی مانگی ڕەشەممەی 1399ی هەتاوی دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1130

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha