پەیمانگای ئەمریکەن ئەنتەرپرایز: جۆبایدن بە تەواوی لەگەڵ دۆزی کورد ئاشنایە

بەشی جیهان- پەیمانگای ئەمریکەن ئەنتەرپرایز نووسیویەتی کورد سەرنجی تایبەتی خستۆتە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئەمریکا و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە جۆبایدەن لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵە مەسەلەی کورد ئاشناییی زۆری بووە.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی ناوی جۆبایدەن وەک سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە لایەن میدیا ئەمریکییەکانەوە بڵاو کرایەوە، سەرکردە کوردەکانی عێراق و سووریا برووسکەی پیرۆزبایییان ئاراستەی ناوبراو کرد و هیوای ئەوەیان خواست کە ئەمریکا سەرنجی زیاتر بگوازێتەوە بۆ دۆزی کورد لە عێراق و سووریا.

ئەنستیتۆ ئەمریکەن ئەنتەرپرایز لە یادداشتێکدا ئاماژەی بە چەند خاڵێک داوە و دەڵێت هۆکاری ئەوەی کورد سەرنجی تایبەتی خستۆتە سەر دەرچوونی بایدەن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئەوەیە ناتوانین هیچ سەرۆککۆمارێک لە ئەمریکا ببینینەوە کە هێندەی بایدن لەگەڵ دۆزی کورد ئاشنا بێت.

لە یادداشتەکەی پەیمانگای ئەمریکەن ئەنتەرپرایزدا نووسراوە: ئەو کاتەی بایدەن جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا بوو پێوەندیی نێوان ئەمریکا و کوردی عێراق گەشتبووە ئاستی لووتکە و بایدەن لەو کاتەدا کە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کورد لە ئیهمال کردنەوە بۆ ئاوڕدانەوە لە کورد گۆڕدرا بایدە ساڵانی ساڵ ئەندامی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بوو.

پەیمانگاکە ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە بایدەن سەرۆکی ئەو لیژنەیە بوو کە دەنگی بە دەستوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دا و ئەو مەسەلەیەش لە ئەنجامدا دامەزران و دانپێدانانی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە یادداشتەکەدا تیشک خراوەتە سەر وتارەکەی بایدەن کە لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزدا بڵاو کراوەتەوە و تێیدا پێشنیاری ئەوە کرابوو کە عێراق بە گوێرەی فاکتەری ئەتنیکی و ڕەگەزی بۆ چەند ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر دابەش بکرێت.

بەڵام نووسەری یاداشتەکە لەو قەناعەتەدایە کە ڕەنگە عێراق یەکەمایەتیی بایدەن نەبێت چوونکە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەرکی سەرەکیی ئەوەیە کە دۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی چاک بکات.

لە دەقە بڵاوکراوەکەی ئەو پەیمانگایەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا بەهای بە دیموکراسیەت نەداوە. بۆ نموونە لە حاڵێکدا کە بەغدا لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا 6 سەرۆکوەزیرانی بە خۆوە بینیوە ئەوەش لە کاتێکدا تەنها سێ سەرۆکوەزیران کابینەیان پێکهێناوە و دوو کەسیان لە یەک بنەماڵە بوون.

ئەمریکەن ئەنتەرپرایز هەوەهاش دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئابوورێکی قەیراناوەی وەسف دەکات چوونکە سەرباری چەندین کێڵگەی نەوت و گازی فراوان، 27 ملیار دۆلار قەرزدارە.

لە کۆتاییدا ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە ڕەنگە جۆ بایدەن بەو شێوەیەی کورد چاوەڕوان دەکات خۆی لە دۆزی کورد نەدات.

News Code 114

Your Comment

You are replying to: .
captcha