ململانێی نێوان لایەنە کوردیەکان زۆرن بەڵام بێچارەسەر نین

بەشی سووریە- ئەندامێکی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت خولی دووهەمی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردیەکان دەستی پێ کردووە.

«فەتحوڵڵا حوسەینی» ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دانیشتنەکەی ئەم دوایییەی لایەنە کوردییەکان لەبارەی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە کرد و ڕایگەیاند: ئەوە دانیشتنێکی نێوان لایەنە کردییەکان بۆ بیستنی بۆچوونە دژبەرەکان لەبارەی دۆخی کوردستانی سووریاوە بوو.

ناوبراو درێژەی دا ململانێی نێوان لایەنە کوردیەکان زۆرن بەڵام بێچارەسەر نین. لە ئێستادا خولێ نێوان لایەنە کوردیەکان دەستی پێنەکردووە بەڵام هیوادارین کە لایەنەکان بە زووترین کات دانووستان دەست پێبکات.

News Code 1159

Your Comment

You are replying to: .
captcha