دۆخی نادیاری شەنگال و ئەگەری هێرشی تورکیا

بەشی جیهان- هەواڵدەریی فەرەنسا دەنووسێت: دۆخی شەنگال زیاتر لە ڕابردوو ئاڵۆزە و ئێستاش ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچە ئێزدی نشینەی عێراق لە ئارادایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا باسی دۆخی شەنگال دەکات و دۆخی ئەم ناوچەیە بە قەیراناوی وەسف دەکات.

یاسین تاها شرۆڤەکاری پرسی ناوچەکە لەبارەی دۆخی شەنگال بە ئاژانسی فەڕەنسای وتووە دۆخەکە زۆر جیاوازە لەوەی لە ڕێککەوتنەکاندا دەبینرێت. هیچ یەک لەو گرووپانە کە لە شەنگالن ئامادە نیین نفووزی خۆیان لەدەست بدەن. دۆخەکە زۆر پێچەڵاوپێچ و گرژە و لە لێوارەی تەقینەوەدایە.

ناوبراو ئاماژەی دا بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر شەنگال و زیادی کرد: تورکیا بە وردی چاودێریی دۆخی شەنگال دەکات و دەبینێت کە پەکەکە لەم ناوچەدا بەهێزتر بووە.

هەروەها مەحما خەلیل قایمقامی پێشووی شەنگال کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەو پۆستەی پێدرا بوو دەڵێت: دۆخی شەنگال زۆر ناسەقامگیرە و جەختی کردەوە بۆ سەقامگیر کردنی ئەم ناوچەیە دەبێت هەوڵی فراوان بدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1172

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha