بەرپرسانی PYD واز لە وتەی نابەرپرسیارانە بێنن

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: بەبەرپرسانی ئەمریکی و ژەنراڵ کۆبانی-م ڕاسپارد بە بەرپرسانی PYD بڵێن واز لە وتەی نابەرپرسیارانە بێنن.

«نافێع عەبدوڵڵا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردی سووریا لە قامیشلۆ بەبێ ئامادەبوونی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و وتی: ئێمە هیچ زانیاریێکمان لەبارەی دانیشتنەکە نەبوو، بۆیە بەشداریمان تیایدا نەکرد.

ناوبراو درێژەی دا: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا شاندی ئەنەکەسە چەند کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا بۆ دانوستانەکانی کوردی-کوردی ئەنجام دا و هەروەها چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ژەنراڵ کۆبانی هەبووە و لە دیدارەکاندا نیگەرانیی خۆیان لە ڕەفتاری ژمارەیێک لە بەرپرسانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک ڕاگەیاندووە.

نافێع عەبدوڵڵا زیاتر وتی: ئێمە لە دیدارەکاندا گوتمان وتەکانی ئاڵدار خەلیل و بەرپرسانی پەیەدە لەبارەی پێشمەرگەی ڕۆژ و ئەنەکەسە زۆر نابەرپرسیارانە و هەڵەیە و کاریگەریی خراپی لەسەر دانوستانەکان دەبێت.

ئەندامەکەی ئەنەکەسە ڕاشیگەیاند: پێویستە بەرپرسانی پەیەدە لە وتە و هەڵمەتی نەشیاو و دوور لە ڕۆحی برایەتی دەست هەڵبگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1173

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha