وانەی یەکەمی ڕێنووسی کوردی: ئەلفبێی کوردی

بەشی فەرهەنگ- لە یەکەم وانەی ڕێنووسی کوردیدا هەوڵ دەدەین ئەلفبێی کوردی بناسێنین و پیتە دەنگدار و بێدەنگەکان لێک جیا بکەینەوە.

وانەی یەکەم: ئەلفبێی کوردیی ئارامی

ژمارەی دەنگەکانی زمانی کوردیی کرمانجیی ناوەڕاست بریتین لە 37 دەنگ. ئەم 37 دەنگە بە 34 پیت دەنووسرێن:

ئ- ا-ە-ب-پ-ت-ج-چ-ح-خ-د-ر-ڕ-ز-ژ-س-ش-ف-ڤ-ق-ع-غ-ک-گ-ل-ڵ-م-ن-و-وو-ۆ-ه-ی-ێ

ئەم پیتانەی سەرەوە حەوتیان دەنگن کە بریتین لە: ا-ی-و-وو-ۆ-ێ- ە

دوو پیتی "ی" و "و" لەو وشانەدا کە پیتی دووهەمی بڕگە بن بزوێنن. وەکوو: کوڕ- سوخمە- شیرین- پیری

بەڵام لەو وشانەدا کە پیتی دووهەمی بڕگە نەبن نەبزوێنن. وەکوو: وریا-کاروان- بەیان

جگە لەو 6 دەنگە لە کوردیی ئارامیدا دەنگێکی دیکەش هەیە کە بە بزرۆکە ناسراوە و نیشانەی بۆ دانەنراوە بەڵام لە هەندێک وشەدا خۆ دەنوێنێت. وەکوو: برین

تێبینی: پیتەکانی ث-ص-ض-ذ-ط-ظ کە لە دوو زمانی عەرەبی و فارسیدا هەن لە کوردیدا نیە.

News Code 1180

Your Comment

You are replying to: .
captcha