وانەی دوووهەمی ڕێنووسی کوردیی ئارامی

بەشی فەرهەنگ- لە وانەی دووهەمی ڕێنووسدا باسی بزوێن و نەبزوێنەکان دەکەین بۆ ئەوەی پیتە دەنگدارەکان لە پیتە بێدەنگەکان جیا بکەینەوە.

وانەی دووهەم: بزوێن و نەبزوێن

وەک لە وانەی پێشوودا باس کرا ژمارەی دەنگەکانی زمانی کوردیی کرمانجیی ناوەڕاست بریتین لە 37 دەنگ کە بە 34 پیت دەنووسرێن.

لەو ژمارەیەش 29 پیتی زمانی کوردی نەبزوێنن کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

ئ-ب-پ-ت-ج-چ-ح-خ-د-ر-ڕ-ز-ژ-س-ش-ف-ڤ-ق-ع-غ-ک-گ-ل-ڵ-م-ن-و-ه-ی

پیتە بزوێنەکانی زمانی کوردیی کرمانجیی ناوەڕاست بریتین لە 7 پیتی نووسراو و یەک پیتی نەنووسراو کە پێی دەڵێین بزرۆکە:

ا-ی-وو-ە-ێ-ۆ

نموونە: بایووەێۆ- حەوت

تێبینی: بزرۆکە لە ڕێنووسی کوردیی ئارامیدا نیشانەی بۆ دانەنراوە بەڵام لە ڕێنووسی لاتینیدا بە نیشانەی "Î" دەردەکەوێت.

نموونە: برین-بردنەوە لاتینی: BÎRIN- BÎRDNEWE

News Code 1187

Your Comment

You are replying to: .
captcha