«ئاڵدار خەلیل» یان دەبێت داوای لێبووردن بکات یان لە پۆستەکەی لابدرێت

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئێمە ڕوانینێکی ستراتێژیکمان بۆ دانوستانی کوردی-کوردی هەیە و مکووڕین لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکان، بەو مەرجەی کە ئاڵدار خەلیل سەرۆکی دانوستانی کوردی-کوردی لەکار لابدرێت یا داوای لێبووردن لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بکات.

«هەواڵ عیسا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) بە کوێ دەگات، ڕایگەیاند: بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت کە دانوستانی کودری-کوردی لەنێوان لایەنەکاندا بە نێوەندگیریی نوێنەری ئەمریکا و ژەنراڵ کۆبانی دەستی پێکردووە بەڵام ماوەی سێ مانگە ڕاگیراوە ئەوەش بەهۆی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا و گۆڕینی نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکاندا.

ناوبراو درێژەی دا: پاش دەست بەکار بوونی بایدن وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمریکا و کاتێک کە هێشتا دانوستانەکان درێژەیان هەبوو بەرپرسانی پەیەدە دەستیان کرد بە هێرش کردنەسەر پێشمەرگەی ڕۆژ و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد کە ئەمەش جێگای داخە.

ناوبراو درێژەی دا: بەشێک لەوان بەتایبەت پەکەکە نایەوێت دانوستانەکان ئەنجامیان ببێت و وتەی نابەرپرسیارانە لەناو کۆمەڵگادا بڵاو دەکەنەوە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) لەبارەی ڕای ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لەسەر دانوستانەکان وتی: ئەنەکەسە دانوستانی کوردی-کوردی بەستراتێژیک لەقەڵەم دەدات و بە گرنگیشەوە پێیدا دەڕوانێت.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئەنجومەنی نیشتمانی ئەو چەشنە وتانە قبووڵ ناکات و بە لایەنی ئەمریکی و حزبەکانی نیشتمانی-ی ڕاگەیاندووە کە دەبێت پەیەدە لە گەل و لە ئەنەکەسە داوای لێبووردن بکات.

هەواڵ عیسا وەبیری هێنایەوە: ئێمە ڕوانینێکی ستراتێژیکمان بۆ دانوستانی کوردی-کوردی هەیە و مکووڕین لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکان، بەو مەرجەی کە ئاڵدار خەلیل سەرۆکی دانوستانی کوردی-کوردی لەکار لابدرێت یا داوای لێبووردن لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بکات.

ئەم سیاسەتوانە کوردە ڕاشیگەیاند: پەیەدە و ئەندامەکانی واز لە هەڵمەتدان لەدژی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ناهێنن و چەند مانگ پێش ئێستاش ئاگریان لە نووسینگەکانی ئەنەکەسە لە کوردستانی سووریا بەردا و ژمارەیێک لە ڕۆشەنبیران و ڕۆژنامەنووسانی کوردیان دەستگیر کرد و منداڵانیان ناچار بە سەربازیی زۆرەملێ کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1191

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha