وانەی سێهەمی ڕێنووسی کوردی: پیتە عەرەبییەکان
وەک لە وانەکانی پێشووتردا باس کرا شەش پیتی تایبەت بە زمانی عەرەبی هەن کە لە فارسیشدا بەکار هێنراون بەڵام لە زمانی کوردیدا ئەو پیتانە نیە.
شەش پیتەکە بریتین لەمانەی خوارەوە:
ث،ص،ض،ذ،ظ،ط
ئەگەر وشەیێکی هەڵگری ئەم پیتانە لە کوردیدا بەکار بهێنرێت، پێوەر ئەوەیە کە هاوتا کوردییەکەی لە ڕێنووسدا بنووسرێت. بۆیە نووسینەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەردەکەوێت:
ئەو وشانەی "ث" و"ص"یان تێدایە بە "س" دەنووسرێن وەکوو: ثانیە= سانیە / منصور=مەنسوور
ئەو وشانەی "ذ" و "ض" و "ظ"یان تێدایە بە "ز" دەنووسرێن. وەکوو: کاذب= کازب / رضا=ڕەزا / نظم=نەزم
ئەو وشانەی "ط"یان تێدایە بە "ت" دەنووسرێن. وەکوو: طالب=تالب
Your Comment