هەڵمەتەکانی «PYD» نەشیاون و قووڵتر بوونی ناکۆکییەکانی لێدەکەوێتەوە

بەشی سووریا- ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) دەڵێت: لەم ئان و ساتەدا دەبێت هەموو لایەنەکان ئامانجی یەکگرتنیان ببێت نەک ئەوەی بە وتەکانیان ڕێگری بکەن لە بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکان.

ڕزوان سەیدۆ ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی داهاتووی دانوستانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حربەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد، ڕایگەیاند: لەم دواییانەدا چەند هەنگاوێکی نەشیاو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەروە لەدژی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد هەڵگیردرا و قووڵتر بوونی ناکۆکییەکانی لێکەوتەوە. ڕاسپێردراوانی پەیەدە ئاگر لە نووسینگەکانی ئەنەکەسە بەردەدەن و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایان و کەسانی دیکە دەستگیر دەکەن و لە لایێکی دیکەوە ئاڵدار خەلیل سەرۆکی شاندی حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد لە وتەکانیدا پێشمەرگەی ڕۆژ و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بە خەیانەتکار و تاوانکار ئەسف دەکات کە ئەمەش قبووڵکراو نییە.

ناوبراو درێژەی دا: ژمارەیێک کەس دەیانهەوێت دانوستانی لایەنە کوردییەکان بە ئەنجام نەگات بەڵام ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە گفتوگۆکاندا جیدییە و دەیەوێت بگاتە ئەنجام و خزمەت بە گەلی کورد لە سووریا بکات.

ڕزوان سەیدۆ زیاتر وتی: لەم ئان و ساتەدا دەبێت هەموو لایەنەکان ئامانجی یەکگرتنیان ببێت نەک ئەوەی بە وتەکانیان ڕێگری بکەن لە بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکان.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: هیوادارین کە دانوستانەکان پڕۆسەیێکی ژیرانە تێپەڕێنن و بتوانن ئاشتی و ئارمی بۆ گەلی کوردی سووریا بگەڕێننەوە.

ئەندامی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) پێشتر لەبارەی دانوستانی نێوان ئەنەکەسە و حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا بە کوردپرێسی ڕایگەیاند: زۆر تەوەر لە دانوستانەکاندا تاوتوێ کران و چەند خاڵێک هێشتا ماون. ماوەیێکە گفتوگۆکان وەستاون و هۆکارەکەشی ئەوەیە نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکاندا نەبوو و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار لەو وڵاتە دەکرا بەڵام دانوستانەکان بەردەوام دەبێت و ئەنەکەسە ڕژدە لە ئەرک و کاری خۆی و چاوەڕوان دەکات لایەنی بەرامبەریشی بە هەمان شێوە جیدی بێت بۆ ئەوەی بتوانن دانوستانی سەرکەوتووانە بکەن.

ناوبراو گوتیشی: وەستانی دانوستانەکە لەبەر ناکۆکیی نێوان لایەنە کوردییەکان نیە و دیسان دووپاتی دەکەمەوە کە تاکە هۆکاری وەستانی دانووستانەکان ئەوەیە نوێنەری ئەمریکا بە هۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتەوە لە دانوستانەکان بەشدار نەبوو. بەڵام چەند خاڵێکی ئەساسی لە نێوان دوو لایەنەکە ماون کە شتی ئاسان نین.

ڕزوان سەیدۆ گوتیشی: ئێوە هیوای ئەوە دەخوازین کە بگەینە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی بە هەموو تواناوە لە دانوستانی نێودەوڵەتیدا و بەتایبەت لە دانیشتنی ژنێڤدا بەشداری بکەین و پێداگری لە مافی خەڵکی خۆمان بکەین.

ئەندامەکەی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) ئاشکراشی کرد: دانووستانی کوردی-کوردی دژی هیچ لایەنێکی سووری نیە و بەپێچەوانەوە بە گشتی بۆ چارەکردنی قەیرانی سووریایە و ئێمەش لە سەر سەروەریی خاکی سووریا جەخت دەکەینەوە و پێمان باشە مافی هەموو خەڵکی سووریا بە کوردەکانیشەوە بەگوێرەی مادەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەچاو بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha