وانەی چوارەمی ڕێنووسی کورد: بزوێنەکان
بەشی فەرهەنگ- لە وانەی چوارەمی ڕێنووسی کوردیدا باسی بزوێنەکان دەکەین و چەند نموونەیێک بزوێنەکان دەخەینە ڕوو.

وانەی چوارەەم: بزوێنەکان

وەک لە وانەکانی پێشووتردا باس کرا ڕێنووسی کوردیی ئارامی بریتییە لە 37 دەنگ و واچ کە 29یان نەبزوێنن و 8یشیان بزوێنن.

لە 8 بزوێنەکەی زمانی کوردیی کرمانجیی ناوەڕاست حەوتیان نیشانەیان بۆ دانراوە و یەکیان هیچ نیشانەیێکی نیە کە پێی دەگوترێت بزرۆکە.

7 بزوێنە نیشانەدارەکەی کوردیی کرمانجیی ناوەڕاست بریتین لەمانەی خوارەوە:

و-ا-ی-ە-ێ-ۆ-وو

بزرۆکە پێشتریش باسمان کردووە و نیشانەی بۆ دانەنراوە بەڵام لە ڕێنووسی لاتینیدا بە نیشانەی "Î" دیاری کراوە.

تێبینیی گرینگ: بزوێن بەردەوام پیتی دووهەمی بڕگەیە و هەرگیز لە سەرەتای بڕگەوە نایەت و ئەگەر بڕگە دوو پیت بێت بزوێنەکە هەمیشە پیتی دووهەمە و ئەگەر سێ پیت یان زیاتر بێت دیسان بزوێن لە پیتی دووهەمی بڕگەدا خۆ دەبینێتەوە. هەر بۆیە وەشەیێکی وەکوو "بەیان" دوو بڕگەیە و "ی" لەو وشەیەدا دەکەوێتە خانەی پیتە بێدەنگەکان چوونکە لە سەرەتای بڕگەدایە:

بەان.

 لێرەدا دەنگەکان بە ڕەنگی سوور جیا کراونەتەوە.

نموونەکان: