وەزعی زمان و توێژینەوەی کوردی لە ڕۆژئاوا

بەشی جیهان- دوکتور بێن پریست مامۆستای زانکۆی ئیندیانا و وانەبێژی زمانی کوردی، دەڵێت خوێندنی زمانی کوردی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەتی لە ئەمریکا هیوابەخشە چوونکە لە چەند زانکۆی ئەمریکا دەخوێندرێت بەڵام ئەوە بەس نیە.

کوردپرێس:

ژمارەیێک لە توێژەرانی کاروباری کوردی وێڕای ئەنجامدانی کاری توێژینەوەی لە بواری مێژوو و فەرهەنگی کوردی، لە چەند زانکۆی ئەمریکیدا هەوڵیان داوە چەند خولێکی فێرکاریی زمان و ئەدەبی کوردی دەست پێبکەن و ژمارەیێک لەو خولانەش بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت و لایەنگرانی زمانی کوردی بە ڕێژەیێکی زیاتر دەتوانن بەشداریی خولەکان بکەن.

یەک لەو کەسانەی کە لە تەنیشت شرۆڤەکردنی کاروباری سیاسیی کوردەکان دەستی بە کردنەوەی خولی فێرکاریی زمانی کوردی لە ئەمریکا کردووە دوکتور بێن پریست مامۆستای زانکۆی ئیندیانای ئەمریکایە. ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بە مەبەستی تاوتوێی کردنی وەزعی زمانی کوردی و توێژینەوەکانی ئەو کەرتە دیمانەیێکی لەگەڵ ئەو مامۆستایەی زانکۆی ئیندیانا کردووە.

دوکتور بێن پریست سەرەتا باسی چالاکییەکانی خۆی بۆ وانەبێژیی زمانی کوردی کرد و بە کوردپرێسی وت: من لە ئێستادا لە زانکۆی ئیندیانا مامۆستای یاریدەدەرم و لە دوو ئاستی زمانی کوردیی سۆرانیدا وانە دەڵێمەوە و خولێکی مێژووی سیاسیی مۆدێڕنی کوردەکانیش پێشکەش دەکەم.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی ئیندیانا ئاماژەی بە هەوڵەکان بۆ وانەوتنەوەی زمانی کوردی لە چەند قوتابخانەیێکی شاری نشڤیلی ئەمریکا کرد کە زینکەی 20 هەزار کوردی تێدا دەژی.

ناوبراو لەو بارەیەوە زیادی کرد: شاری نشڤیلی ئەمریکا ناوی کوردستانە بچووکەکەی لێنراوە و من چەندین جار سەردانی ئەوێم کردووە و ئەگەر بەهۆی کۆرۆناوە نەبووبا زیاتر سەردانی ئەو شارەم دەکرد. من لەگەڵ دەستپێشخەریی کۆمەڵگەی کوردەکانی ئەو شارە بۆ پەرەپێدانی وانەوتنەوەی زمانی کوردی ئاشنام و ەکوو کەسێک کە لەو بڕوایەدام بە بێ فێربوونی زمانێک ناتوانم دەرک بە کەلتووری وێژەوانانی ئەو زمان بکەم خۆشحاڵم بە پەرەپێدانی زمان لە ئەمریکا. هیوادارم بەتایبەتی لەبارەی

او با اشاره به تلاش برای تدریس زبان کردی در برخی مدارس شهر نشویل آمریکا به دلیل حضور جمعیت ۲۰۰۰۰ نفری کردها در آن افزود: من بارها به شهر نشویل آمریکا که کردستان کوچک نامیده می شود رفته ام و اگر به خاطر گرونا نبود، دفعات بیشتری به این شهر( دارای جمعیت 20000 نفری کرد) سر می زدم. من با تلاش های جامعه کردهای این شهر برای توسعه تدریس زبان کردی آشنا هستم. من به عنوان کسی که معتقدم بدون یادگیری یک زبان نمی توان فرهنگ سخنوران آن زبان را درک کرد، از توسعه این زبان در آمریکا خرسند هستم. امیدوارم ، بویژه در مورد جامعه کردهای نشویل، این منابع به آموزندگان میراث کردی کمک کند هویت جمعی خود را حفظ کنند و دوستان غیرکرد آنها را نیز به تجربه کردن این زبان تشویق و ترغیب کند.

دوکتور بێن پریست لەبارەی ڕێکارەکانی فراوانکردنی خوێندنی زمانی کوردی و پەرەپێدانی کەرتی توێژینەوەی کوردی بە کوردپرێسی وت: لە بواری توێژینەوەی زیاتر لە کەرتی توێژینەوە کوردییەکانی جیهان من بەتەواوی لەو بڕوایەدام کاریگەرترین کەرەستەکان بۆ ئەو ئامانجە ئەوەیە کە زیاتر لەگەڵ شێوەزارە جیاوازەکانی کوردی و ستانداردکردنی ئەو شێوەزارە کار بکرێت. بۆ نموونە من بە شێوەزاری سۆرانی زۆر مورتاحم بەڵام کرمانجییەکەم کزە و ئەوەش بۆتە لەمپەرێ بۆ توێژینەوە و چالاکیی زیاتری من. هەرچی کەسان و سەرچاوەی زیاتر بۆ پێکهێنانی پەیکەرەی زمانی و ناوەرۆکەکەی تەرخان بکرێت بەردەوام بوونی و گەشەی توێژینەوە کوردییەکان ئاسانتر دەبێت. من ئەو بابەتە بە تەواوکەر دەزانم نە ڕکابەر.

دوکتور پریست لەبارەی ئاستەنگەکانی پەرەپێدانی زمانی کوردی لە ڕۆژئاوا بە کوردپرێسی وت: گرینگترین تەوەری هاوپێوەند لەگەڵ فێرکردنی زمنی کوردی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی تەرخان نەکردنی سەرچاوەی دارایی و کورتهێنانی داواکارییەکانە. من جەخت لەوە دەکەمەوە کە مەسەلەی فێرکردنی زمانی کوردی بەتایبەت پاش سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە ڕێگای ئەلێکترۆنییەوە بە شێوە ئیدەئاڵەکەیەتی. خوێندنی زمانی کوردی لە ڕێگای ئۆنلاینەوە بەو شێوەیەیە کە وانەبێژێک هەیە و کەسانێک لە شوێنە جیاجیاکانی جیهانەوە بەشێوەی ئەلکترۆنی لەگەڵ یەکتر دیدار دەکەن. ئەو مێتۆدە ئاستەنگانی ئامادەبوون لە پۆلەکانی فێربوونی زمان کەم دەکاتەوە.

داواکاری بۆ فێربوونی زمانی کوردی تا ڕادەیێک سەیرە چوونکە زۆربەی فێرخوازانی زمانی کوردی فێرخوازی زمانێکی دیکەی وەک عەرەبی و فارسی و تورکیشن و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوونی زمانی کوردی بە شێوەی پێویست پێشوازی دەکەن. من ئێستاش هیچ فێرخوازێکی زمانی کوردیم لە پۆلەکانمدا نەبووە کە زمانی بیانیی یەکەمیان کوردی بێت بەڵکوو زمانی کوردی بە پلەی دووهەم سێهەم یان چوارم بۆ ئەوان دەرکەوتووە.

مامۆستاکەی زانکۆی ئیندیانا لەبارەی پێگەی فێربوونی زمانی کوردییەوە بە کوردپرێسی وتووە: ئەگەرچی زمانی کوردی لە زۆربەی کاتەکاندا نەگەشتۆتە پێگەی مەعقوولی خۆی بەڵام هەوڵەکان بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە ئاستی باڵاتر لە چەند زانکۆیێکی وەک میزۆری و ئیندیانا ئاریزۆنا و فلۆریدای ناوەندی و هەروەها ئەگەری گونجاندنی فێرکاریی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناوەندییەکانی میترۆ لە شاری نشڤیل شتێکی هیوابەخشن.

دوکتور پریست لەبارەی باشترین دەرەچە بۆ گەشەی توێژینەوە کوردییەکان وتی: من واتێدەگە کە ئەزموونی ژمارەیێک لە بەرنامەکان و تێکەڵ کردنیان و هاوکات ئاسایی کردنەوەی وانەبێژیی ئۆنلاین قازانجی زۆری بۆ توێژینەوەی کوردی دەبێت.

وەرگێڕان لە فارسییەوە: سروور خدری

News Code 1229

Your Comment

You are replying to: .
captcha