دەبێت «PYD» داوای لێبووردن بکات

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئەمریکا بێدەنگە هەمبەر ڕەفتارەکانی پەیەدە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردیدا.

«بێهجەت شێخۆ» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە پرسی درێژەی گفتوگۆکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) و حزبەکانی نزیک لەم پارتە و وتی: بێ گۆمان یەکێتیی نێوان خەڵک و ڕەوتە کوردییەکانی سووریا زۆر گرینگە بەتایبەت پاش ئەوەی کە چەند ناوچەیێکی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیا و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتەوە داگیر کران.

ناوبراو درێژەی دا: خەڵکی ئێمە لەماوەی ئەم یەک ساڵەدا کە دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی دەستی پێکردووە زۆر هەست بە خۆشحاڵ بوون دەکەن و دەیانەوێت دانوستانەکان بگاتە ئەنجام بەڵام بەداخەوە لایەنی بەرمبەر هەڵویستی نەشیاو دەنوێنن.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) ئاشکراشی کورد: بۆ ئێمە وەکوو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان ستراتێژک دێنە ئەژمار و هەمیشە ئامادەی گفتوگۆ کردنین بەڵام لایەنی بەرامبەرمان بەردەوام هەوڵی دروست کردنی ناکۆکی دەدەن.

بێهجەت شێخۆ وەبیری هێنایەوە لایەنی بەرامبەرمان لە گفتوگۆکاندا جیددی نین و ئەمریکا بێدەنگە هەمبەر ڕەفتارەکانی پەیەدە.

ناوبراو وتی: دانوستانەکان لە ئێستادا ڕاوەستاون و ئێمە داوامان لە پەیەدە کردووە داوای لێبووردن لە گەلی کوردی سووریا و هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بکات چوونکە وتەی نەشیاویان هەمبەر ئەم هێزانە دەربڕیوە.

ناوبراو جەختی کردەوە: پێشمەرگەی ڕۆز ڕۆڵێکی ئەرێنیی و نەتەوەیی بۆ کورد بینیوە و قارەمانانە شەڕی داعشی کردووە.

ئەندامەکەی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) زیاتر وتی: پەیەدە لە دانوستانەکاندا جیددی نییە و ئێنە هیوامان وایە ژەنراڵ مەزڵووم کۆبانی و ئەمریکا دەرێکی ئەرێنی ببینن و گوشار بخەنە سەر لایەنی بەرمبەر بەڵکوو واز لە ئاژاوەنانەوە بێنێت و تاکوو دانوستانەکان دەگاتە ئەنجام.

سروور خدری

News Code 1232

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha