93 حاڵەتی مردن و 8 هەزار و 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 93 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 60 هەزار و 687 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەمە 17ی ڕەشەمەی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 8 هەزار و 10 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 1 ملیۆن و 689 هەزار و 692 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 93 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 60 هەزار و 687 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 1 ملیۆن و 442 هەزار و 199 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 1243

Your Comment

You are replying to: .
captcha