وانەی شەشەمی ڕێنووسی کوردیی ئارامی: بزرۆکە

بەشی فەرهەنگ- لە وانەی شەشەمی ڕێنووسی کوردیی ئارامیدا باسی بزرۆکە ڕوون دەکەینەوە.

کوردپرێس:

بزرۆکە

وەک پێشتریش باسمان کردووە بزرۆکە نیشانەی بۆ دانەنراوە بەڵام لە ڕێنووسی لاتینیدا بە نیشانەی "Î" دیاری کراوە.

لەبارەی بە پیت ناساندن یان نەناساندنی بزرۆکە ڕاجیاوازی لە نێوان خاوەن بیران هەیە و بە گشتی گرینگ ئەوەی کۆی ئەو کەسانەی لە بواری ڕێنووسدا کاریان کردووە دان بەوەدا دەنێن کە بزرۆکە بوونی هەیە لەبەر ئەوەی هەر پیتێکی بێدەنگ پێویستی بە دەنگدار یان بزوێنێک هەیە بۆ ئەوەی بە زاردا بێت. لە کوردیشدا یاسای ڕێنووسی پێمان دەڵێت کە وشە ڕاست بەو شێوەیە دەنووسرێت کە بە زاردا دێت. واتا بۆ هەر دەنگێک کە لە زمانی کوردیدا هەیە یەک پیت یان نیشانەیێک دیاری کرداوە. بۆیە لەو وشانەدا کە چەند دەنگ بە دوای یەکدا دێن و بزوێنیان تێدا نابینرێت دەڵێین بزرۆکە بوونی هەیە. دیارە چ لەباری یاسای ڕێنووسییەوە و چ لە بارەی شێوازی دەربڕینی وشەکانیشەوە بزرۆکە هەستی پێدەکرێت. لە گوتندا نیوچە دەنگێک لە نێوان دوو پێتی بێدەنگی هەندێک وشەدا دەبیسترێت کە هەمان بزرۆکەیە.

نموونە: گشت (بە مانای هەموو)،گڕ،برین، من،مشک،ستارە و ... کە لە ڕێنووسی ئارامیدا هیچ نیشانەیێک بۆ نووسینی بزرۆکە لەم وشانەدا تەرخان نەکراوە بەڵام هەڵگری نیوچە دەنگێکن کە هەمان بزرۆکەیە. ئەم نیوچە دەنگە لە ڕێنووسی لاتینیدا دەردەکەوێت و نیشانەی سەربەخۆی بۆ دانراوە.

News Code 1245

Your Comment

You are replying to: .
captcha