مەترسیی زیاتر دوور کەوتنەوەی کوردەکان لە بەغدا

بەشی جیهان- ئۆیل پرایز هۆشداری دەدات ئەگەر هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و بودجە ڕێکنەکەون هەولێر زیاتر ڕوودەکاتە هاوکاری کردن لەگەڵ ڕووسیا و تەرکیز لەسەر فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت دەکات کە ئەمەش بەواتای دوور کەوتنەوەی زیاتری کوردەکانە لە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئۆیل پرایز لە شیکاریێکدا تاوتوێی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات لەسەر نەوت و بوودجە و دەڵێت دوورنواڕی ڕێککەوتنی کورد و بەغدا دۆخێکی لێڵی هەیە.

بەگوێرەی گۆڤارەکە هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکان نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت بەهۆی بۆشایی یاسایێکی ڕوونە لەبارەی سەرچاوە نەوتی و گازییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەپێی ژمارەیێک لە مادەکانی یاسای بنەڕەتیی عێراق خۆی بەحەق دەزانێت لە فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتدا.

ئۆیل پرایز ئاماژەیش دەکات بە هەوڵی چەندین ساڵەی ناسەرکەوتووی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر نەوت و بوودجە و دەڵێت دوورنواڕی ئەم ڕێککەوتنە ناڕوون و لێڵە.

ئۆیل پرایز ئاماژەیش دەکات بە ئامادە بوونی بەربڵاوی کومپانیا ڕووسیەکان لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و زاڵ بوونی لەسەر سەرچاوە سروشتییەکانی ئەم ناوچەیە و هۆشداری دەدات کە ئەگەر هەولێر و بەغدا نەتوانن بگەنە ڕێککەوتنێک لەسەر نەوت و بوودجە ئەگەری پاڵدانەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان بە ڕووسیاوە بۆ دابین کردنی بوودجە زیاتر دەبێت و ئەمەش بەواتای هەرچی زیاتر دوورکەوتنەوەی کوردەکانە لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق.

ئەم گۆڤارە ئاماژەشی دابە پشتگیری نەکردنی ئەمریکا لە کوردەکانی عێراق و سووریا لە کاتە هەستیارەکاندا و بە خەیانەتی ئەمریکا لە کورد وەسفی دەکات و جەخت دەکاتەوە ئەو هەڵویستانەی کوردەکان لە ئەمریکا دوور دەخاتەوە و لە ڕووسیا نزیکیان دەکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1248

Your Comment

You are replying to: .
captcha