ئێران: هیچ پێوەندییێک لە نێوان ئێمە و ئەمریکا نەبووە/ سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق دەیسەلمێنێت ئەو وڵاتە خاوەنی ئاسایشە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕەتی کردەوە هیچ جۆرە پێوەندییێک لە نێون ئێران و ئەمریکا ڕووی دابێت چ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و چ لە بارەی تەوەرەکانی دیکەشەوە. لەبارەی سەردانەکەی پاپا بۆ عێراقیش دەڵێت ئەو سەردانە پێمان دەڵێت کە عێراق خاوەنی ئاسایش و سەقامگیرییە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 18ی ڕەشەمەی 1399 سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانکێدا چەند تەوەرێکی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانی ڕوون کردەوە.

خەتیب زادە وەڵامی ئەو دەنگۆیەی دایەوە کە گوایا لەم ماوەیەدا پێوەندی لە نێوان ئێران و ئەمریکا بووبێت و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند هیچ جۆرە پێوەندییێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە سەر هیچ تەوەرێک نەبووە چ تەوەری ئەتۆمی و چ تەوەرکانی دیکەش.

خەتیب زادە لەبارەی خەرج کردنی ئەو قەرزانەی ئێران لای عێراق هەیەتی ڕایگەیاند تا ئێستاش نەکراوە بەڵام ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە کە پێوەندیی دوو لایەنەی نێوان ئێران و عێراق بۆ ئازادکردنی قەرزەکانی ئێران بەردەوامە و دانوستان لە نێوان بانکی ناوەندیی هەردوو وڵات هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراقیش کرد و ڕایگەیاند سەردانەکە هەڵگری ئەو پەیامەیە کە لە عێراق ئەمن و ئاسایش هەیە.

News Code 1250

Your Comment

You are replying to: .
captcha