وانەی حەوتەمی ڕێنووسی کوردیی ئارامی: نەبزوێنەکان

بەشی فەرهەنگ- لە وانەی حەوتەمی ڕێنووسی کوردیدا باسی چەند یاسایێکی تایبەت بە چەند پیتی نەبزوێن لە زمانی کوردیدا دەکەین.

کوردپرێس:

لە وانەکانی پێشووتردا پاش ناوبردنی ئەلفبێی کوردی، سەرەتا باسی بزوێنەکانمان کرد و لەم وانەیەشدا چەند یاسایێکی تایبەت بە نەبزوێنەکان پێشکەش دەکەین.

لە ئەلفبێی کوردیدا دوو پیتی "ر" و "ل" بە دوو شێوازی قەڵەو و سادە (سووک) دەردەکەون و هەر یەکە لەو دەنگانەش نیشانەی تایبەت بە خۆیان لە ڕێنووسی ئارامیدا بۆ تەرخان کراوە.

سەبارەت بە پیتی "ر" پێویستە ئاماژەع بەوە بکەین کە "ر" سووک یان سادە هەر بەو شێوەیە دەنووسرێت کە ئێستا نووسراوە بەڵام "ڕ" قەڵەو بە وەرگرتنی نیشانەی تایبەت بە خۆی دەردەکەوێت و لە "ر" سووک جیا دەکرێتەوە.

نموونەکان:

لە زمانی کوردیدا "ر" سووک هەرگیز لە سەرەتای وشەوە نایەت هەر وشەیێک یەکەم پیتی "ڕ" بوو ئەوە "ڕ" قەڵەوە.

هەندێک لە چالاکانی بواری ڕێنووسی کوردی کە دەستیان بە بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری کردووە یان خود وەکوو پێشەنگانی بواری ڕێنووس -لانی کەم لە کوردستانی ئێران- پەنجەیان بۆ دەکێشرێت لەو بڕوایەدان کە ئەگەر پیتی "ر" لە سەرەتای وشەوە بوو پێویستی بە دانانی نیشانە نیە و هەر بە شێوەی "ر" سووک دەنووسرێت لەبەر ئەوەی هەموو دەزانن ئەوە "ڕ" قەڵەوە.

بەڕێز شەریف حوسێن پەناهی ناسراو بە "مامۆستا شەریف" کە یەک لە پێشەنگان و ماندووبووانی بواری ڕێنووس و فێرکاریی کوردی نووسینە لەو بارەیەوە لە پۆلەکانیدا دەیگوت دانانی نیشانی "ڕ" قەڵەو لە سەرەتای وشەوە کارێکی زیادی و بێ سوودە و وەک ئەوە وایە کەسێک ژانە سەری نەبێت بەڵام سەری بپێچێت.

بەڵام خوێندنەوەی نوێتر لە بواری ڕێنووسی کوردیدا ئەو بۆچوونە ڕەت دەکاتەوە و یاسای ڕێنووس کە دیاری دەکرێت پێبەندبوونی ئاخێوەران بە نووسینی دروست بە واجب دەزانێت. لە زمانی کوردیدا یاسایێک بۆ شێوەی گوتنی "ڕ" قەڵەو هەیە کە لە هەر وشەیێکدا دەنگی "ڕ" قەڵەو هەبوو پێویستە لە نووسیندا نیشانە "قەڵەو" بگرێت. ئینجا جیاوازی نیە پیتەکە لە سەرەتای وشەوە بێت یان ناوەڕاست یان کۆتاییی وشە.

News Code 1253

Your Comment

You are replying to: .
captcha