یەکینەکانی پاراستنی ژنان دەورێکی گرینگیان لە شەڕی داعشدا بینیوە

بەشی جیهان- جۆزێڤ وێتل فەرماندەی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، دەڵێت هێزی ژنانی کوردی سووریا لە شەڕی داعشدا بوێر و ئامادە و بەهەڵمەت بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکینەکانی پاراستنی ژنانی کوردی سووریا کە ناسراون بە YPJ وەکوو بەشێک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG لە ساڵی 2014ەوە لە شەڕی کوردەکاندا دژ بە داعش بەشدارییان کرد.

جۆزێڤ وێتل فەرماندەی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) دەڵێت ژنانی کوردی سووریا دەرێکی گرینگیان بینیوە لەشەڕی داعشدا.

ناوبراو بە کەناڵی ئێن بی سی-ی ئەمریکای وتووە: هێزی ژنانی کوردی سووریا لە شەڕی داعشدا بوێر و ئامادە و بەهەڵمەت بوون.

جۆزێڤ وێتل جەخت دەکاتەوە کە ژنانی کوردی سووریا ئامادە بوون بۆ هەموو چەشنە ئۆپەراسیۆنێک و بەباشی بەڕێوەیان دەبرد.

کەناڵی ئێن بی سی-ی ئەمریکا لە زاری فەرماندەکانی سێنتکامەوە دەگێڕێتەوە ژمارەیێک لە شەڕڤانانی ژنی کورد ڕۆڵی فەرماندەیێکی لێهاتوویان دەگێڕا و فەرماندەیی ئەمریکا بە ژەنراڵ ناوی لێدەبردن کە یەک لەو کەسانە ژەنراڵ نەورۆز بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1256

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha