قاڵیباف: کێشەی کۆلبەری پاش بە ڕەسمی کردنی دەروازە سنوورییەکان چارەسەر دەبێت

بەشی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە کۆڵبەری بۆ خەڵکی سەر سنوور بە قاچاخچێتی نازانین و ئەم کێشەیەش پاش بە ڕەسمی کردنی دەروازە سنوورییەکان و دانیانی ناوچەی ئابووری چارەسەر دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد باقر قاڵیباف لە دیدارێکدا لەگەڵ چالاکانی ئابووری و کۆڵبەرانی بانەدا وتی: ئاڵوگۆڕی سەر سنوور بۆ دانیشتوەکانیەتی بۆیە ئەو کەسانەی بژیویان لەم ڕێگایەوە بەدەست دێنن دەبێت یاسا و چوارچێوەیێکیان بۆ دیاری بکرێت تاکوو کارەکانیان بە ئاسانی تێپەڕێنرێت.

ناوبراو جەختی کردەوە: نابێت هەر کەس و لە هەر شوێنێکی وڵات بۆ بەرژەوەندیی خۆی کەڵا بەشێوەی نایاسایی هاوردە بکات و سوودەکەشی نەگاتە دانیشتوانی سەر سنوور.

قاڵیباف وەبیری هێنایەوە: دەبێت هەوڵ بدەین بەرژەوەندیی ئابووریی چالاکییەکانی سەر سنوور بگاتە دانیشتوانی. هەر بە وتەی ڕێبەری باڵای شۆڕش ئێمەش کۆڵبەری بۆ سنوورنشینان بە قاچاخچێتی لەقەڵەم نادەین. بۆیە ئەم کێشەیە پاش بە ڕەسمی کردنی دەروازە سنوورییەکان و دانیانی ناوچەی ئابووری چارەسەر دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1258

Your Comment

You are replying to: .
captcha