82 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 82 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 139 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 19ی ڕەشەمەی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 139 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 82 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و هیچ هاووڵاتییێکیش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 1087 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

News Code 1262

Your Comment

You are replying to: .
captcha