مێرمنداڵانی سووریا نایانەوێت بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێنەوە

بەشی سووریا- بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوێکی مافی منداڵان، زۆرینەی منداڵانی سووریا داهاتووی خۆیان لە وڵاتەکەیاندا نابیننەوە و نایانەوێت بۆ سووریا بگەڕێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوێکی مافی منداڵان (Save The Children) زۆرینەی منداڵانی سووریا داهاتووی خۆیان لە وڵاتەکەیاندا نابیننەوە و نایانەوێت بۆ سووریا بگەڕێنەوە.

لێکۆڵینەوەیێک کە ئەم ڕێکخراوە لەبارەی منداڵانی سووریا ئەنجامی داوە، زانیاریی گرینگ لەبارەی بۆچوونی ئەوان لەداهاتوو دەخاتە ڕوو. بەگوێرەی ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە کە دۆیچەڤێلەی تورکی بڵاوی کردۆتەوە، لەهەر سێ منداڵ کە بە ناچار سووریای بەجێهێڵاوە یەکیان دەیهەوێت لە وڵاتێک جگە لە سووریا ژیان بەسەر بەرێت.

لە لێکۆڵینەوەیێکدا لەژێر ناوی "هەر شوێنێک جگە لە سووریا" چەند پرسیارێک لە 700 مێرمنداڵی تەمەن 13 تا 17 ساڵی دانیشتووی سووریا، ئۆردن، لۆبنان، تورکیا، هۆڵەندا کراوە پاشان لەگەڵ خانەوادەکەشان دیمانەیێک کراوە. 80 لەسەدی منداڵانی سووریا گوتوویانە کە دەیانەوێت تا دوو ساڵی دیکە لە وڵاتێک جگە وڵاتی خۆیان بژین.

لە بەرامبەردا تەنها 3 لەسەدی مێرمنداڵانی دانیشتووی تورکیا، 9 لەسەدی مێرمنداڵانی دانیشتووی ئۆردن و هۆڵەندا و 29 لەسەدی دانیشتووانی لۆبنان گوتوویانە دەیانەوێت بۆ سووریا بگەڕێنەوە.

کاتێک پرسیاریان لێکراوە کە گەورەترین ئاوات و ئارەزوویان چییە، 26 لەسەدی ئەو منداڵ و مێرمنداڵانە وەڵامیان داوەتەوە کە شەڕ لە سووریا کۆتایی پێبێت و 18 لەسەدیان ئارەزوویان وابوو بگەڕێنەوە قوتابخانە. 42 لەسەدی ئەم منداڵانە ناچنە قوتابخانە، تەنها 31 لەسەدی ئەو منداڵانەی دانیشتووی لۆبنانن و 49 لەسەدی منداڵە سوورییەکانی دانیشتووی ئۆدرن توانی وانە خوێندنەوەیان هەیە.

سۆزانا کرۆگر ، سەرۆکی ڕێکخراوی Save The children دەڵێت: «جەنگی 10 ساڵە سەردەمی منداڵیی مێرمنداڵانی سووریای لەناوبرد. دونیا نابێت تەنها چاو لە لەناوچوونی داهاتوویان بکات».

کرۆگر دەڵێت منداڵان پێویستیان بە دوورنواڕێک لە داهاتوو هەیە و جەخت دەکاتەوە ئەمەش تەنها بە جێگیر بوونی ئاشتی لە سووریا دەستەبەر دەکرێت یان ئەوەی کە دەبێت دۆخی ژیانیان لەو وڵاتانەی تیایدا دەژین باشتر بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1266

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha