وانەی هەشتەمی ڕێنووسی کوردی: نەبزوێنەکان (2)

بەشی فەرهەنگ- لە وانەی هەشتەمی ڕێنووسی کوردیی ئارامیدا بەردەوام دەبین لە باسی نەبزوێنەکان و بە وردی باسی پیتی "ل" دەکەین.

کوردپرێس:

لە وانەی حەوتەمدا باسی نەبزوێنەکانی ئەلفبێی کوردیمان کرد و یاسای تایبەت بە پیتی "ر" لێک درایەوە.

لەم وانەیەدا نەبزوێنێکی دیکەی زمانی کوردی باس دەکەین کە ئەویش پیتی "ل"یە.

پیتی "ل" لە ئەلفبێی کوردیدا بە دوو شێوازی لامی سووک (ل) و لامی قەڵەو (ڵ) دەردەکەوێت. بەزارداهاتنی هەر دوو شێوازی –سووک و قەڵەوی- ئەو پیتە لە زمانی کوردیدا هەڵگری مانای سەربەخۆ دەبێت. واتا بە دانانی "باڵە" بۆ پیتی لام، مانای وشەکە دەگۆڕدرێت و هەر بۆیەش لامی قەڵەو پیتێکی سەربەخۆیە.

تێبینی: یاسای تایبەت بە پیتی "ل" ئەوەیە کە لامی قەڵەو (ڵ) هەرگیز لە سەرەتای وشەوە نایەت. واتا ئەگەر وشەیێک بە پیتی لام دەستی پێکرد سەرەتای وشە یان بڕگە هەمیشە لامی سووکە و هیچ وشە یان بڕگەیێک لە زمانی کوردیدا بە لامی قەڵەو دەست پێناکات و ئەو پیتە بەردەوام یان ناوەڕاستی وشەدا دێت یان لە کۆتاییی وشەدا.

News Code 1274

Your Comment

You are replying to: .
captcha