مراڵ ئاکشنەر: ئەردۆغان کەی بەرامبەر ستەمی چین دژی موسلمانە تورکەکان بێدەنگی دەشکێنێت

بەشی تورکیا- مراڵ ئاکشنەر لە لێدوانێکی فراکسیۆنی ئیی پارت (İYİ PARTİ) ڕەخنەی لە سیاسەتی لایەنی دەسەڵات بەرامبەر وڵاتی چین گرت.

کوردپرێس:

مراڵ ئاکشنەر سەرۆکی ئیی پارت (İYİ PARTİ) لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حیزبەکەی لە پەرلەمان، ڕەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەردۆغان لەگەڵ چین گرت.

مراڵ ئاکشنەر تانەی لە ئەردۆغان دا و گوتی: چەندین جار ئەوەمان بە گوێی حکوومەتدا هێناوە کە پێوەندیی شەخستی و دۆستانەی خۆیان تێکەڵی سیاسەتی دەرەوە نەکەن. پێویستە پێوەندیی نێوان دوو وڵات بە شێوەی دەوڵەتی بێت و بە دبڵۆماتکاری کارامە بکرێت. ئەردۆغان هەموو سیاسەتەکانی دەرەوەی خۆی لە سەر بنەمای پێوەندیی شەخسی داڕێژاوە.

ئاکشنەر مەسەلەی کوشتنی موسڵمانە بەڕەگەز تورکەکانی چینی بیر هێنایەوە و گوتی: چەندین مانگە کە بە ئەردۆغان دەڵێین بۆ کەی دەتانەوێت لە بەرامبەر ستەمی چین دژی تورکستانی خۆرهەڵات قسەیێک بکەن؟ جەنابی ئەردۆغان تۆ وەک سەرۆککۆماری تورکیا چی دەکەیت؟ جەنابی ئەردۆغان بڕایانی ئێمە لە چین دەکوژرێن دەی ئیتر کەی دەتەوێت بە دوو وشە هەڵوێست وەربگریت؟ ئیتر کە لەجیاتی وەرگرتن و ژماردنی مشتێک دۆلار کە پێشکەشت دەکرێت، ئەو دەستە ڕەت دەکەیتەوە و ناڕەزایی دەردەبڕیت؟ ئێمە دەرک بەوە دەکەین کە بە بۆنەی پاراستنی کورسییەکەت بە ئیدعای تورک بوون گوێی گەردوونت کەڕ کردووە بەڵام بەڕاستی لەو هەموو سووکایەتییەی تۆ بۆ هێشتنەوەی کورسییەکەت تێناگەین. وەک سەرۆککمۆاری وڵاتێکی کۆن چۆن ئەوەندە ملت کەچ دەکەیت؟ بەڕاستی شەرم لەخۆت ناکەیت؟

News Code 1276

Your Comment

You are replying to: .
captcha