دۆخی کوردستانی سووریا قەیراناوییە/ دەبێت بە ڕێککەوتن بگەین

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S)  دەڵێت: دۆخی کوردستانی سووریا زۆر قەیراناوی و ئاڵۆزە و پێویستە کورد لە چوارچێوەی دۆخێکی جێگیری سیاسیدا دەستی بە مافەکانی خۆیان بگات.

«عەبدولڕەحمان ئاپۆ» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە چارەنووسی ئانوستانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد پاش سەرهەڵدانەوەی ناکۆکییەکانی نێوانیان و وتی: دانوستانی نێوان لایەنەکان زۆر دەمێکە بەهۆی نەبوونی نوێنەری ئەمریکا لە گفتوگۆکاندا و هەروەها بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکادا، ڕاگیراوە.

ناوبراو درێژەی دا ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەمەیە کە دانوستانەکان ئاستەنگی زۆری لەیەردەمدایە بەڵام هەوڵەکان بۆ چارەسەر کردنیان درێژەی هەیە چوونکە چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە لە بەرژەوەندیی ئەمریکاشدایە و چارسەر کردنی هەموو پرسەکانی دەرەوەی سووریا و بە تایبەت کوردستانی سووریا هەموویان بەسراوە بە ئەمریکاوە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) زیاتر وتی: پێویستە هەموو ڕەوتە کوردییەکانی کوردستانی سووریا بەبۆنەی بەرژەوەندیی گەلەکەیانەوە بگەنە ڕێککەوتن چوونکە تەنها چارەسەری تێپەڕاندنی کێشەکان ڕێگاچارەی هاوبەشە تا کوردەکان بگەنە مافی خۆیان و ئەمە لە بەرژەوەندیی ئەمریکایشدایە.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ جەختی کردەوە: دۆخی کوردستانی سووریا زۆر قەیراناوی و ئاڵۆزە و پێویستە کورد لە چوارچێوەی دۆخێکی جێگیری سیاسیدا دەستی بە مافەکانی خۆیان بگات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1282

Your Comment

You are replying to: .
captcha