بەهێزبوونی بلۆکی عەرەبی-ئەورووپی لە هەرێمی کوردستان دژی تورکیا

بەشی جیهان- گۆڤاری میدڵ ئیست ئای لە بابەتێکدا نووسیی کۆمەڵێک وڵاتی عەرەبی و ئەورووپی بە زیادکردنی نفووزی خۆیان لە هەرێمی کوردستان کێشەیان بۆ چاوچنۆکییەکانی تورکیا لە سنوورەکانی باشووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە دروست کردووە.

کوردپرێس:

گۆڤاری میدڵ ئیست نئای لە بابەتێکدا بە قەڵەمی سامر بەداوی نووسیی:بەرەیێک لە وڵاتان بریتی لە سعوودیە و ئەمارات و فەڕەنسا و یۆنان و ئەرمێنیا بەرەبەرە هەبوونی ئابووری و دبڵۆماسیی خۆیان لە سنوورەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا واتا لە هەرێمی کوردستان زیاد کردووە.

نووسەری ئەو بابەتە دەشڵێت میلیشیا عێراقییەکانی شەنگالیش بەشێکی بەرەی دژبەری تورکیا و ناوبراو جەختیش دەکاتەوە کە سەرباری ئەمانەش ئەگەری پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی نێوان دوو بەرە دوور لە چاوەڕوانییە بەڵام خود بوونیان کێشەیێکی گەورەیە بۆ تورکیا.

بەداوی ئاماژەی بەوەش کردووە بەشێک لە هێزە عێراقییەکانیش هەن کە بە هۆی هەڕەشەکانی تورکیاوە بۆ ئوپەراسیۆنی سەربازی لە شەنگال بۆ سەر پەکەکە، دژایەتیی ئەو لایەنە عێراقییانەش دژی تورکیا زیادی کردووە.

گۆڤارەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە بوونی ڕکابەرەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان شتێکی تازە نیە بەڵام دەشنووسێت: لە ساڵی ڕابردووەوە و پاش تەنگەژەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە دەریای ناوەڕاستی بەری ڕۆژهەڵات، فەڕەنسا لە جوولای و ئەگێست و سپتەمێردا بەرپرسانی باڵای خۆی ناردە عێراق. ئەو هەنگاوانە هاوکات بوو لەگەڵ پەرەسەندنی ئوپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان.

سامر بەداوی هەروەها ئاکاژەی بە دەوڵەمەندبوونی هاوکاریی ئابووریی ئەماراتی عەرەبی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و ئیدعاش دەکات کە سعوودیە و ئەمارات چەندین ساڵە پاڵپشتیی کوردەکانی سووریا دەکەن.

ناوبراو لەو بڕوایەدایە کە ئامانجی کۆتاییی پێکەوەبوونی ئەورووپییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە نفووزی خۆیان زیاد بکەن و کارتەکانیان لە بەرامبەر تورکیا بەهێز بکەن.

ئەو توێژەرەی کاروباری عێراق لەو بڕوایەدایە کە پاش پشتگیریی تورکیا لە ئازەربایجان دژی ئەرمێنیا لە شەڕی قەرەباغ، ئیڕوانیش خۆی خزاندۆتە نێو ئەم چەلەحانێ سیاسییەوە و کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان کردۆتەوە.

بەداوی ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە بوونی زیاتری ئەورووپییەکان بەتایبەت فەڕەنسا لە عێراق و ئەمارات لە هەرێمی کوردستان بوونەتە لەمپەر بۆ هەبوونی سەربازیی زیاتری تورکیا. بە شێوەیێک کە کۆمپانیا فەڕەنسییەکان توانیویانە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵ بگرنە دەست و کۆمپانیای دانەغازی ئەماراتیش لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان خۆی حسابە.

ناوبراو بەو ئەنجامە دەگات کە گوڕمشت بەستنەوەی وڵاتانی ئەورووپی و عەرەبی بۆ زیاکردنی بوونیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆتە کێشەی جیدی لە بەرامبەر بوونی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

News Code 1294

Your Comment

You are replying to: .
captcha