وانەی دەیەمی ڕێنووسی کوردی: دەرکەوتنی بزوێن و نەبزوێن لە بڕگەدا

بەشی فەرهەنگ- لە وانەی دەیەمی ڕێنووسدا باسی شێوازی بەزارداهاتنی وشەکان دەکەین کە پێکهاتوون لە دەنگدار و بێدەنگ.

کوردپرێس:

بچووکترین یەکەی زمان بە واچ ناسراوە و واچەکانی زمانی کوردی وەک پێشتر باسمان کردن لە ڕێنووسی ئارامیدا بریتییە لە 37 واچ کە یەکیان بزرۆکەیە و نیشانەی بۆ دانەنراوە.بەڵام لە ڕاستیدا بوونی هەیە.

شێوازی بەزارداهاتنی وشە بەستراوە بە شێوازی ڕیزبوونی واچەکان بە بزوێن و نەبزوێنەوە.

بڕگە ئەو یەکە زمانییەیە کە بە یەک هەڵمژینی هەناسە و دەرکردنی دوبارەی بە زاردا دێت و هەمیشە بە پیتی بێدەنگ دەست پێدەکات و هەمیشەش پیتی دووهەمی بزوێن یان دەنگدارە.

بە گشتی کەرتەکان لە زمانی کوردیداسێ جۆرن:

کەرتی کورت- یەک پیتی بێدەنگ+ یەک پیتی دەنگداری کورت (CV). وەکوو: تۆ، بێ، لە

کەرتی بڵند- دوو جۆرە:

1. پیتێکی بێدەنگ+ پیتێکی دەنگداری کورت+ پیتێکی بێدەنگی دیکە (CVC) وەکوو: کوڕ، تۆز، شێر

2. پیتێکی بێدەنگ+ پیتێکی دەنگداری بڵند ( (CV وەکوو: با بی بوو

کەرتی کشراو- دوو جۆرە:

پیتێکی بێدەنگ+ پیتێکی دەنگداری کورت+ دوو پیتی بێدەنگی دیکە (CVCC) وەکوو: کورد، خەڵک

پیتێکی بێدەنگ+ پیتێکی دەنگداری بڵند+ پیتێکی بێدەنگی دیکە (CVC)وەکوو: پیت، کار، سوور

News Code 1303

Your Comment

You are replying to: .
captcha