بەهۆی تەقینەوەی ماددە تەقەمەنییەکان لە بانە 2 کەس کوژران

بەشی کوردستان- لە شاری بانە بەهۆی تەقەینەوەی ماددە تەقەمەنییەکان دوو کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو رووداوە دوێنەشەو لە گەڕەکی تەپەی بانەکۆنی شاری بانە روویداوە و ئەو کەسانە بۆمبی دەستکردیان بۆ رێوڕەسمەکانی چوارشەممەی سوور و نەورۆز دروست کردووە.

لەو رووداوەدا خانوویێکی دوو نهۆمی بە تەواوی رووخاوە، ئۆتۆمبێل و خانووەکانی دەوروبەریش زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە، دوو کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە کەسێکی لە خانووەکە فڕێداوەتە دەرەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. کەسی دیکەش لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەدا بووە کە تاوەکوو درەنگانی شەو هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بەردەوام بووە.

بەهۆی بەکار هێنانی ماددەی تەقەمەنیی یارییە ئاگرینەکان لەلایەن ژمارەیێک لە هاووڵاتییانەوە ساڵانە بەر لە نەورۆز و رۆژانی نەورۆز ڕووداوی نەخوازراو ڕوودەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1305

Your Comment

You are replying to: .
captcha