داوا لە بایدن دەکەین یارمەتی کوردی سووریا بدات بۆ گەیشتن بە مافەکانیان

بەشی سووریا- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت داوا لە بایدن دەکەین یارمەتی کوردی سووریا بدات بۆ گەیشتن بە مافەکانیان.

«فواد عەلیکۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) لە وەڵامی پرسیارێکی کوردرپرێسدا کە ئایا ئیدارەی نوێی ئەمریکا چ سیاسەتێکی هەمبەر کوردی سووریا گرتۆتە پێش، ڕایگەیاند: هێشتا ستراتێژیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمبەر پرسە جیهانییەکان و ناوچەکە بەتایبەت سووریا و کوردەکان ڕوون نییە بەڵام بایدن لە وتەکانیدا خۆی وەکوو دۆستی کورد دەرخستووە.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە هیوادارین ئەمریکا و بایدن بتوانن بۆ چارەسەر کردنی پرسی سووریا بەتایبەت پرسی کوردەکان ڕۆڵ بگێڕن و گەرەنتیی مافی کوردەکانی سووریا بکەن.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی هەستیاردایە و لە سووریا و عێراق و لوبنان و یەمەن و ژمارەیێک دیکە لە وڵاتەکاندا کێشەی زۆری سەربازی و سیاسی هەیە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر ستراتێژیی ئەمریکا و سیاسەتی بایدن لە ناوچەکەدا هەیە.

فواد عەلیکۆ جەختی کردەوە: ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەمەیە کە بایدن ڕێگە بەوە نادات کە لە چورا ساڵی داهاتوودا ستەم لە کوردەکان بکرێت و ئێمەش هیوادارین کە بایدن بتوانێت مافی کورد بەدەست بێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1315

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha