ئاسۆشیتێدپرێس: ئەردۆغان بەو ئاواتەوە ماوەتەوە کە بایدەن تەلەفونێکی بۆ بکات

بەشی جیهان- ئاسۆشیتێدپرێس لە بابەتێکدا نووسیویەتی ئەردۆغان ئێستاش چاوەڕوانی پێوەندییێکی تەلەفونییە کە لە سەرۆکی ئەمریکاوە بۆی بێت و بە هیوای ئەوەی پێوەندییەکەی لەگەڵ جیهانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت لەگەڵ ئەمریکا باشتر بکات، زمانە توند و سوورەکەی نەرم کردووە.

کوردپرێس:

دوو مانگ بەسەر دەستبەکاربوونی بایدەن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا تێدەپەڕێت بەڵام سەرۆکی ئەمریکا تا ئێستاش پێوەندیی لەگەڵ ئەردۆغاننەکردووە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە وتەی کەسانی نزیکی خۆی، هەر کاتێک ئەردۆغان حەزی کردبا دەیتوانی قسەی لەگەڵ بکات یان داوای ئیمتیازی لێبکات.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس لەو بارەیەوە نووسیویەتی: ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا چاوەڕوانی تەلەفونێکە لە لایەن بایدەنەوە بۆی بکرێت. بێ مەلاباتیی بایدەن بەرامبەر ئەردۆغان کە لە ڕابردووشدا بە هۆی شێوەی مامەڵەکردنی ئەردۆغان لەگەڵ ئوپوزسیۆنی، ڕەخنەی لێگرتبوو بۆتە هۆی نیگەرانیی زۆری تورکیا.

ئاسۆشیتێدپرێس باسی ئەوەی کردووە کە ئەردۆغان زمان و شێوەی قسەکردنی لەبارەی ئەمریکاوە گۆڕیوە و نەرمتری کردووە بەو هیوایەی پێوەندییە ئاڵۆزەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا باشتر بکات.

ئەو هەواڵدەرییە هۆکاری بێ مەلاباتیی جۆبایدەن بەرامبەر ئەردۆغان بەوە دەزانێت کە سیستەمی مووشەکیی ئێس 400ی لە ڕووسیا کڕیوە و لە بەری ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جووڵەی خراپی کردووە.

جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپییش لەم دوایییەدا ناڕاستەوخۆ گوتبووی کە بەم زووانە پێوەندیی نێوان بایدەن و ئەردۆغان لە ئارادا نیە و پێ دەچێت ئەو پێوەندییە لە "کاتێکی دیکە"دا ئەنجام بدرێت.

مەروە تاهیر ئوغڵوو چاودێرێکی پڕۆژەی دیموکراسیەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوە کردووە کە دوو وڵاتەکە ململانێی ڕیشەیییان لەبارەی نزیک بوونەوەی تورکیا بە ڕووسیا و کڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس 400 و پشتگیری کردنی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا و گێچەڵسەرییەکانی تورکیا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی لەگەڵ یەکتر هەیە بۆیە باشبوونەوەی پێوەندیی نێوان دوو وڵاتەکە زەحمەتە.

گونول تول بەڕێوەبەری توێژینەوەکانی تورکیا لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئاماژەی بە ناکۆکییە ڕیشەیییەکانی نێوان ئەمریکا وتورکیا لە سەر بابەتی وەک تەرکیزی تورکیا لە سەر هەبوونی لە بەری خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و داوای ئەمریکا لە تورکیا سەبارەت بە بەهادانی زیاتر بە مەسەلەی مافی مرۆڤ و دیموکراسیەت ئەگەری دابەزی خێرای تەنگەژەی نێوان ئەو وڵاتە ئەستەم دەکات.

News Code 1320

Your Comment

You are replying to: .
captcha