گرێبەستی 35 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای نەوتیی ئەمریکی

بەشی جیهان- پەیمانگای ئێس ئێن ئەنەرژی ڕایگەیاند گرێبەستێکی نەوتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکیی شۆرڤێن بۆ ماوەی 35 ساڵەیە و لە ساڵی 2047دا کۆتاییی پێدێت.

کوردپرێس:

پەیمانگای ئێس ئێن ئەنەرژی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێک لە گرێبەستە گرینگە نەوتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بیانییەکان ئەو گرێبەستەی کۆمپانیای شۆرڤێنی ئەمریکا بۆ فراوان کردنی کێڵگەی نەوتی سەرتا واژۆ کراوە.

پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆمپانیای شۆرڤێن سەرەتا 80 لە سەدی پشکی ئەو کێڵگە نەوتییەی بە ڕووبەری 600 کیلۆمەتر بە شێوەی بەشداری کردن لە بەرهەمهێنان لە دەستدا بوو بەڵام دواتر 30 لە سەدی پشکەکەی خۆی ڕادەستی کۆمپانیای جەنەل ئەنەرژی کرد کە لە لەندەن تۆمار کراوە.

پەیمانگای ئێس ئێن ئەنەرژی پاشەکەوتی تۆمارکراوی قۆناغی یەکەمی کێڵگە نەوتییەکەی سەرتای بە ڕێژەی 35 ملوێن بەرمیل خەمڵاندووە کە قۆناغەکانی دواتریشی لەگەڵ دەبێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە تەنها 20 لە سەدی پشکی ئەو کێڵگە نەوتییەی لە دەستدایە گرێبەستی نێوان خۆی و کۆمپانیای شۆرڤێنی لە 2012 واژۆ کردووە و بە پێی نووسراوی ئێس ئێن ئەنەرژی، کۆتاییی گرێبەستە لە ساڵی 2047 دەبێت. ڕێژەی بەرەمهێنانی نەوتی خاوی ئەو کێڵگەیە دەگاتە ڕۆژانە 20 هەزار بەرمیل کە دەکرێتە مەخزەنی دروستکراو لە کێڵگەکە.

News Code 1340

Your Comment

You are replying to: .
captcha