گرووپە جیهادییەکان دەستیان کردووە بە گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین

بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت: تورکیا بەبێ هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن زلهێزە جیهانییەکانەوە نەیدەتوانی هێرش بکاتە سەر عەفرین.

«عەلا بەرکات» کە سیاسەتوانێکی کوردی سووریایە لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ساڵۆگەڕی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین و ڕایگەیاند: ئەوە تەنها تورکیا نەبوو کە عەفرینی داگیر کرد بەڵکوو هەموو زلهێزەکان پێکەوە بوون کە ئەو مۆڵەتەیان بە تورکیا دا.

ناوبراو درێژەی دا: بەبێ ڕەزامەنیی زلهێزە جیهانییەکان تورکیا توانای ئەو هێرشەی نەبوو و لە ڕاستیدا زلهێزە جیهانییەکان عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپییان بە تورکیا بەخشی.

ئەو سیاسەتوانە زیاتر وتی: عەفرین زامێکی ساڕێژ نەکراوە بۆ کوردەکان و ئەمڕۆکە گرووپە تاوانکارەکان دەستیان داوەتە کوشتن و قەڵاچۆ کردن لە ناوچەکەدا و خەڵکی ناوچەکە لە ماڵەکانیان دەردەکەن.

عەلا بەرکات لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: دۆخەکە بەم چەشنە نامێنێتەوە و عەفرین دەگەڕێتەوە ئامێزمان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha