ئەورووپا نیگەرانە لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی HDP

بەشی جیهان- ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ئەورووپا ھۆشداری دا لە قەدەغە کردنی پارتی گەلانی دیموکراتیک (ھەدەپە) لە لایەن داگای تورکیاوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماریا بیگینۆڤیچ بۆریچ، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ئەورووپا بە رۆژنامەی "دی فیلت"ی ئەڵمانیایی گوت: "ئەگەری قەدەغە کردنی ھەدەپە کێشەیێکی گەوەرەیە و دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی کردووەتەوە لەسەر رۆڵی پارتە سیاسییەکان لە سیستەمی دیموکراتیدا.

ناوبراو گوتیشی: بە دیدی دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ ھەڵوەشاندنەوە یان قەدەغە کردنی پارتێک "رێکارێکی زۆر توندە و پاساوی نییە تەنھا ئەگەر دوا چارەسەر بێت بۆ دیموکراتییەت و لە دۆخی نا ھەمواردا بێت".

ماریا بیگینۆڤیچ بۆریچ گوتیشی: تەنھا ئەو کاتانە دەبێت، "کاتێک پەیوەندییەکی ئاشکرا و راستەوخۆ لە نێوان حزبێکی سیاسی و کارێکی تاوانکاریدا ھەبێت لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە میانی ھەبوونی بەڵگەی بەھێز و لە دادگایێکی سەربەخۆدا".

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ئەورووپا لە قسەکانی بەردەوام بوو و گوتی: ناکرێت پاساو بۆ قەدەغە کردنی حزبێک بێنیتەوە تەنھا لەبەر ئەوەی ھەوڵ دەدات گفتوگۆیێکی گشتی ئەنجام بدات بۆ رەوشی بەشێک لە دانیشتوانی دەوڵەت.

ناوبراو ئاماژەشی کرد، دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ "چەندین بڕیاری لەم بوارەوە دەرخستووە لەوانەش دژ بە تورکیا و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، کە قەدەغە کردنی حزبێکی سیاسی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی ئەورووپا پێشێل دەکات".

لێدوانەکانی بۆریچ، دوای ئەوە ھات، کە داواکاری گشتی تورکیا، رۆژی چوارشەممەی رابردوو داواکارییێکی ئاراستە دادگای دەستوری کرد بۆ قەدەغە کردنی پارتی گەلانی دیموکراتیک (ھەدەپە).

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1357

Your Comment

You are replying to: .
captcha