قەدەغەی هاتوچۆی ئوتۆمبێل لەو شارانەی بە ڕەنگی سوور و پرتقاڵی پۆلێنبەندی کراون بەردەوام دەبێت

بەشی کوردستان- سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند قەدەغەی هاتوچۆی ئوتومبێل لەو شارانەی بە هۆی کۆرۆناوە بەڕەنگی سوور و پرتەقاڵی پۆلێنبەندی کراون بەردەوام دەبێت.

کوردپرێس:

سەرهەنگ برزوو مورادی سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە مەترسیی پەرەسەندنی کۆرۆنا لە شارەکانی پارێگاکە کرد و ڕایگەیاند ئەو سێ شاری دیواندەرە و بانە و سەقز لە پۆلێنبەندییەکاندا ڕەنگی سوور و پرتەقاڵییان گرتووە ئەوەش هەڕەشەی جدییە لە پەرەسەندنی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ لەو شارانە ڕاگەیێندراوە.

سەرهەنگ مورادی گوتیشی لەو شارانەدا کە ڕەنگی پرتەقاڵی و سووریان هەیە ئوتومبێلی میوان واتا بە نمرەی دەرەوەی پارێزگای کوردستان بۆی نیە داخڵی ئەو شارانە ببێت یان خود ئوتومبیلی ئەو سێ شارەش بۆیان نیە لە شاری خۆیان دەربچن.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەر کەسێکی میوان بە ئوتومبیلی دیکەی شار و پارێزگاکانەوە لە دیواندەرە و سەقز و بانە ماوەتەوە 72 کاتژمێر دەرفەتی پێدراوە ئەو سێ شارە بەجێ بهێڵێت.

News Code 1377

Your Comment

You are replying to: .
captcha