باهۆزێک بە خێراییی 108 کیلۆمەتر لە شاری شنۆی دا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری کەشناسیی شاری شنۆ ڕایگەیاند باهۆزێک بە خێراییی 108 کیلۆمەتر لە شاری شنۆی دا و چەند کێشەیێکی بۆ هاووڵاتییانی ئەو شارە دروست کرد.

کوردپرێس:

ساڵح ڕاوەندی بەڕێوەبەری کەشناسیی شاری شنۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بایێک لە ڕۆژی ڕابردووەوە لەشاری شنۆ دەستی پێکردووە و تا ڕۆژی پێنجشەمەش بەردەوام دەبێت.

ڕاوەندی گوتیشی دوێنی خێراییی باکە گەیشتە 108 کیلۆمەتر لەکاتژمێردا و ئەوەش هەندێک کێشەی بۆ هاووڵاتییان دروست کرد.

ناوبراو گوتیشی یەکەم بارانی ساڵی نوێ لە شنۆ ڕۆژی سێشەمە دەست پێدەکات و بارینی باران لەگەڵ با بە خێراییی 70 بۆ 80 کیلۆمەتر دەبێت.

News Code 1378

Your Comment

You are replying to: .
captcha