80 حاڵەتی مردن و 7 هەزار و 357 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 80 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 61 هەزار و 877 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 2ی خاکەلێوەی 1400 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 7 هەزار و 357 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 1 ملیۆن و 808 هەزار و 422 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 80 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 61 هەزار و 877 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 1 ملیۆن و 549 هەزار و 649 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 1383

Your Comment

You are replying to: .
captcha